به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له‌ زیاتر له‌ ٢٠ پارێزگای ئێران

0
622

ڕۆژی كورد :
ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی به‌نزین له‌ زیاتر له‌ ٢٠ پارێزگای ئێران به‌رده‌وامه‌، له‌ پارێزگای سیرجان لانیكه‌م یه‌ك ناڕازی كوژراوه‌ و له‌ شاری مه‌ریوان باس له‌ كوژرانی ٣ كه‌س ده‌كرێت و ژماره‌یه‌كی زۆر بریندار هه‌یه‌. به‌ پێی ئاماره‌كان له‌ زۆربه‌ی شاره‌ گه‌وره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ وه‌كوو تاران، مه‌شهه‌د و ئه‌سفه‌هان خێرایی ئینته‌رنێت به‌ رێژه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه‌.

له‌ كاتیك دا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی نه‌رخی سووته‌مه‌نی له‌ زۆربه‌ی پارێزگاكانی ئێران به‌رده‌وامه‌ هاوكات دوایین هه‌واڵه‌كان باس له‌ نزمبوونه‌وه‌ی خێرایی هێڵی ئینته‌رنێت ئه‌كه‌ن بۆ به‌رگری كردن له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌كان له‌ ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌. به‌ پێی وته‌ی ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كان زۆرترین ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ پارێزگاكانی ئه‌هواز، سیرجان و كرمان ڕوویداوه‌، به‌ڵام هاوكات به‌ربڵاوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ پارێزگاكانی شیراز، به‌نده‌ر عه‌بباس، ئه‌سفه‌هان،سنه‌، ماهشه‌هر، گه‌چساران، خۆڕه‌مشه‌هر، بابۆل، بیرجه‌ند، شووشته‌ر، ئه‌ندیمشك، قۆم و بێهبه‌هان و هه‌واڵه‌كان باس له‌ كوژرانی كه‌سێك له‌ پارێزگای سیرجان ده‌كه‌ن. به‌ڵام هاوكات كوژرانی ئه‌م هاووڵاتییه‌ تا ئێستا به‌ فه‌رمیی له‌ لایه‌ن ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه‌ ڕانه‌گه‌یه‌ندراوه‌.
به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان پۆلیس و هێزه‌ ئاسایشیه‌كان له‌ تاران و پارێزگا گه‌وره‌كانی دیكه‌ له‌ به‌رده‌م به‌نزیخانه‌كان ڕاوه‌ستاون و پارێزگاری له‌و شوێنانه‌ ده‌كه‌ن. ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌كان كاتیك ده‌ستی پێكرد كه‌ ده‌وڵه‌ت نه‌رخی فرۆشتنی به‌نزینی سێ قات به‌رز كرده‌وه‌ و نه‌رخی به‌نزین كه‌ پێشتر نه‌رخی بۆ یه‌ك لیتر ١٠٠٠ تمه‌ن بوو گه‌یشته‌ نه‌رخی بۆ هه‌ر لیترێك ٣٠٠٠ تمه‌ن به‌ بڕی پاره‌ی فه‌رمیی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی. له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ پێی وته‌ی شایه‌د حاڵان بۆ زیاد بوونی نه‌رخی به‌نزین له‌ شاره‌كانی ئه‌سفه‌هان، كرمان و سیرجان جه‌ماوه‌ری ناڕازی چه‌ن به‌نزینخانه‌یه‌كیان ئاگر تێ به‌رداوه‌ و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمی جوراوجۆر درێژه‌ به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان ئه‌ده‌ن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووڕۆژی نووسه‌رانی به‌ندكراو؛ ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر پارێزگاری له‌ ئازادی و ڕاستگۆیی نووسیویانه‌
بابەتی دواترڕێگاچاره‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی باڵای ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.