دۆینێ چوارشەممە ڕێکەوتی دووی بەفرانبار بنەماڵەیەکی چوار کەسی خەڵکی خۆرهەڵاتی کوردستان بەهۆی نوقم بوونی بەلەمێكی كۆچبەران لە دەریای ئێژەدا كە تێدا 11 كەس خنكان، گیانیان لە دەست دا.
” بە پێی زانیارییەکان ئەو چوار کەسە بریتین لە: “هەیبەت فەیزی” خەڵكی گوندی “میانە”ی سەر بە شاری مەریوان خۆی و “هاوسەرەكەی و دوو منداڵەکەی کە
کچی گەورەی بنەماڵە تەمەن بیست و دوو ساڵان و کچی بچووک بە ناوی کازیوە تەمەنی نزیک بە دوو مانگ و نیوە.
هەیبەت فەیزی كە بەهۆی چالاکیی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستانی جێهشتبوو و یەندامی یەکێک لە پارتە کوردییەکانی رۆژهەڵات، چەند ساڵێک دانیشتووی سلێمانی بوو و لە رۆژانی رابردوودا لەگەڵ هاوسەر و منداڵەكانی لەڕێگەی توركیاوە بەرەو ئەرووپا رۆیشتوون كە لەناو دەریای ئیجەدا خنكاون.
دوێنێ لە کاتی نوقمبوونی بەلەمێکدا لە دەریای ئێژە 11 کۆچبەر خنکان و حەوت کەسی دیکەش لە مەرگ رزگاریان بووە و سەرچاوەکانی دیکەش باس لەوە دەکەن کە چەند کەس لە خنکاوەکانیش کوردی ئێزدین، بەڵام هەتا ئێستا راستیی ئەم هەواڵە روون نەبووەتەوە.