Google search engine
ماڵەوە تایبه‌ت بنەماڵەیەکی چالاکی مەدەنی لە مەریوان، بە هۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتیی کۆماری...

بنەماڵەیەکی چالاکی مەدەنی لە مەریوان، بە هۆی زەخت و گوشاری ئەمنیەتیی کۆماری ئیسلامییەوە، زێدی خۆیان بەجێهێشت

0
1565

ڕۆژی کورد :
هاوکات لەگەڵ زۆربوونی گوشارە نێودەوڵەتییەکان دژ بە کۆماری ئیسلامی، گوشاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئەم ڕژیمە و بۆ سەر ئۆرگان و چالاکانی مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتدا و بەرتەسک کردنەوەی تێکۆشانیان بە شێوازی جۆراوجۆر، ڕووی لە زیادبوونە.

مەریوان وەکوو شارێکی زیندوو و خاوەن مێژوویەکی زێڕین لە خەباتی شاردا، پشکێکی زیاتری لەو گرتن و بانگهێشت و لەمپەرانەدا بەرکەوتووە و چالاکانی ئەم شارە ڕۆژانە دەکەونە بەر پەلاماری هێزەکانی ڕژیم.
حسەین حسەینی و نەسرین خۆشنەوازیان دوو چالاکی مەدەنی و فەرهەنگی ئەم شارەن و لە ئیمساڵدا دوای بانگهێشت کردنی بەردەوامیان بۆ ناوەندە ئەمنییەتییەکان و لێپرسینەوە لێیان بە هۆی کار و چالاکییانەوە؛ سەرەتا بڕیاری دەست لە کار کێشانەوەیان دا لە ناوەندە فەرهەنگی و هونەرییەکاندا تا لەمپەر لە ڕەوتی چالاکیی ڕێکخراوە مەدەنییەکاندا ساز نەبێ و زەخت لەمان نەبێتە کۆسپی سەر ڕێی تێکۆشانی (NGO) کان. بەڵام گوشارەکانی ناوەندە ئەمنییەتیەکان بۆ سەر ئەم دوو چالاکە درێژەی هەبوو و سەرەڕای ئەوەی چەند مانگێک دابڕابوون لە ئەنجومەنەکان، بەڵام هەر لە ژێر چاودەێری و گوشاردا بوون و تەنانەت بنەماڵەکانیشیان بەردەوام لێپرسینەوەیان لێدەکرا. بۆیە بە ناچاری ڕۆژهەڵاتیان بەجێهێشت و ئاوارەی باشووری کوردستان بوون. حسەین و نەسرین هاوسەرن و خاوەنیی دوو منداڵن. چالاکانی مەدەنی هاوچارەنووسی ناوبراوان، ڕێژەیەیەکی بەرچاویان پەیداکردووە و باشووری کوردستان و وڵاتانی دراوسێی ئێران و سەرەنجام هەندەران، بۆتە داڵدەی هەڵسووڕاوان و خەمخۆرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبەردەوامی وتووێژەکانی بریتانیا و یەکیەتیی ئەوروپا بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی هاوبەش سەبارەت بە دووسیەی برێکسیت
بابەتی دواتربە هاوکاری ئەنستیتۆی کورد و بە بەشداری دیاسپۆرای کوردی لە پاریس کۆمیتەیەک بۆ پشتیوانی لە عەفرین دامەزرا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان