بنکەی “ڤەژین” ڕێورەسمی شەوی یەڵدای بەڕیوەبرد

0
2953

ڕێکه‌وتی 1394/9/30ی هه‌تاویدا، ناوه‌ندی فه‌رهه‌نگی- هونه‌ریی ڤه‌ژین کۆڕێکی بۆ به‌ڕز ڕاگرتنی شه‌وی یه‌لدا، بۆ چوارەمین ساڵ له‌م شەوەدا، له‌ هۆڵی سینه‌ما کوردستانی شاری مه‌ریوان به‌ڕێوه‌ برد.

کۆڕه‌که‌ به‌ به‌شه‌داریی کۆمه‌ڵێکی به‌رچاو له‌ نووسه‌ران، ئه‌دیبان و که‌ساییه‌ته‌کانی کوردستانی ئێران، و به‌ پێشوازیی گه‌رم وگوڕی خه‌ڵکی مه‌ریوان و ده‌وروبه‌ر، له‌ کاتژمێر 8ی شه‌ودا ده‌ستیپێکرد و تا 12/30 نیوه‌شه‌و درێژه‌ی خایاند.

به‌رنامه‌کانی کۆڕ به‌م شێوه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ چوون:

-سه‌ره‌تا چه‌ند ئایه‌تێک له‌ قۆرئانی پیرۆز له‌ لایه‌ن کاک قه‌یۆمی ڕه‌حیمییه‌وه‌ خوێنرایه‌وه‌.

په‌یامی ناوه‌ندی ڤه‌ژین ‌ له‌ لایه‌ن کاک عەدنانی ناسری(نوێنه‌ری ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ر)‌ خوێنرایه‌وه.

-پاشان مامۆستا نەجمەدین جەباری له‌ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌کناسی و بنه‌ماکانی ئایینی میتراییسم و هه‌روه‌ها بۆنه‌ی شه‌وی یه‌لدا وه‌کوو پاشماوه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌، بۆ به‌شداربووان قسه‌ی کرد.‌

مامۆستا ئاسۆ (میوانی کۆڕ له‌ شاری بۆکان) چه‌ند پارچه‌ شێعرێکی پێشکه‌ش کرد.

-پاشان مامۆستا لەک ئەمیر(میوانی کۆر له‌ شاری کرماشانەوە) چه‌ند پارچه‌ شێعری به‌ زاراوه‌ی کەلوڕی پێشکه‌ش کرد.

گرووپی مووسیقای دایراک خاتوون بە ژندنی تەموور و گۆرانیی ناوچەی کرماشان و دەوروبەر، گەرمییان بە کۆڕەکە بەخشی.

-پاشان فیلمی لایە لایەی دایکانی هەورامان به‌ ده‌رهێنه‌ریی: سەیوان نووری بۆ به‌شداربووانی هۆل بڵاو کرایه‌وه‌.

-به‌ ڕه‌سمی شه‌وانی چله‌ی کورده‌واری، هه‌نار وه‌کوو شه‌وچه‌ره‌ی مێژوویی شه‌وی یه‌لدا له‌ نێو به‌شداربوواندا بڵاوکرایه‌وه‌.

– خاتوو شەهناز عومەرزادە(میوانی کۆڕ له‌ شاری ورمێ) چه‌ند پارچه‌ شێعری به‌ زاراوه‌ی کرمانجیی سەروو پێشکه‌ش کرد.

مۆستا جافر زەلکەیی بە شمشاڵ هاوڕێی دەنگی مامۆستا عومەر کارێزی کرد لە وتنی بەیت خولە پیزە و بەیتەکانی ناوچەی مەریوان.

-فیلمێکی دێکۆمێنتاریی ناوەندی ڤەژین لە سەر مامۆستا عەلییدووست فەلاحەتی(مامۆستای ئامێری دووزەلە، سوڕنا و …) ناوچەی ئیلام و کرماشان بڵاو کرایەوە.

-به‌شی تایبه‌تیی کۆڕه‌که‌ پێشکه‌شکردنی خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی ناوه‌ندی ڤه‌ژین به‌ چالاکانی بواری فه‌رهه‌نگی بناره‌کانی زاگرۆس بوو. واته‌ خه‌ڵاتی فه‌رهه‌نگیی به‌ڕووی زێرین، که‌ ئه‌مساڵ مامۆستاعەلیدووست فەلاحەتی (مامۆستای ئامێری دووزەلە، سوڕنا ) له‌ لایه‌ن لێژنه‌ی تایبه‌تی ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه‌ په‌سه‌ند کرابوو و له‌ ڕێوڕه‌سمێکی به‌شکۆدا خه‌ڵاته‌که‌ له‌ لایه‌ن بەڕێز مامۆستا نەجمەدین جەباری بەرپرسی کوردستانناسیی و مامۆستای زانکۆی کوردستانی سنە، پێشکه‌ش به‌ مامۆستا عەلیدووست کرا.

-دوایین به‌شی به‌رنامه‌ ڕێزگرتن له‌‌و که‌سا‌نە بوو که‌ له‌ کۆڕی شه‌وی یەلدای ئه‌مساڵدا بابه‌ت و شیعر و … پێشکه‌ش کردبوو و له‌ لایه‌ن ناوه‌ندی ڤه‌ژینه‌وه‌ ڕێزنامه‌ی تایبه‌تیی کۆڕه‌کەیان پێ به‌خشرا.

-ناوەندی ڤەژین لە بەڕێوەبەرانی هۆڵی سینەما کوردستان و سەرجەم بەشداربووانی کۆڕ کە لە شاری مەریوان و دەوروبەرەوە هاتبوون، دەستخۆشیی دەکات.

-هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی له‌ سه‌رجه‌م ئه‌و لایەن و کەسایەتییانە ده‌که‌ین به‌ دڵفراوانییه‌وه‌ یارمه‌تیی ماڵییان داین که‌ بتوانین ئه‌م به‌رنامه‌ به‌ڕێوه‌ ببه‌ین.

-شایانی باسە بە هۆی هەندێک گرفتەوە چەند کەس لە میوانانی کۆڕ نەیانتوانی لە بەرنامەکەدا بەشداری بکەن. لەوانە: خاتوو سونا بەهرامی(شاعێری هەورامی)،مامۆستا مۆحسێن کەیهاننژاد(ژەنیاری ئامێری سوڕنا).

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشارۆمەندێکی بەهایی و نوێ ئایینێکی مەسیحی دەست بەسەر کران
بابەتی دواترسەرەتایەک بۆ هیومانیزمی کوردی