Google search engine
ماڵەوە وتار و بابه‌ت سەرەتایەک بۆ هیومانیزمی کوردی

سەرەتایەک بۆ هیومانیزمی کوردی

0
1224

خەبات ڕەسووڵی

ماوەیەک لەوە پێش دەنگۆی تەشەنە کردنی ئایینی مەسیحییەت لە چەند ناوچەیەکی باشوور، خەڵکی تووشی سەرسووڕمان کرد.
پاش هاتنە نێو عێراق و گرتنی مووسڵ لە لایەن داعشەوە ، وێنە و ویدیۆی داعشە کوردەکان دیسان شۆکێکی نوێ بوو و کۆمەڵگای کوردی تووشی پرسیاری زۆر جددی لە خۆی کردەوە.ماوەی چەند رۆژێکیشە باس لە دامەزراندنی ئاتەشکەدەیەکی زەرتووشتی لە سلێمانی دەکرێت و بە پێی هەواڵەکان خەڵکێکیش رووی لەم ئایینە کردووە، ئەوە بێجگە لە سەرهەڵدان و هاتنی چەندین جۆری ئایین و ئایینزای هیندی و چینی و جوو . کە هەموویان دڵنیامان دەکەنەوە کە کوردستان چووەتە نێو دۆخێکی نوێی هزریی ئایینیەوە.
دیارە بەشێک لەم ئایینانە پێشتریش لە کوردستان هەبوون و شتێکی تازە نین ،بەڵام روو کردنی خەڵکی موسڵمان لەم ئایینانە و لە عیرفان و تەریقەتە جۆراوجۆرەکان و یەک لەوانیش سەلەفییەت وەک سەرچاوەیەکی دیکەی فێندێمنتالیزمی ئیسلامی باس لە هاتنە گۆڕێی دۆخێکی نوێی هزری سیاسییە .
بەشێک لە بانگەوازخوازانی ئەم ئایین و ئایینزایانە وا بانگەشە بۆ خۆیان دەکەن کە بیر لە گەیشتنە دەسەڵات ناکەنەوە و تێڕوانینیان بۆ دەسەڵات تێروانینێکی سێکۆلارە و باوەڕیان بە جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت هەیە.
بەڵام بە کردەوە ڕاستەوخۆ (وەک حیزبە ئیسلامییەکان) و ناراستەوخۆ(وەک پەرێن پەرێن کردن وبەڵارێدا بردنی کاتی وزەی کۆمەڵگای کوردی) ئەوانە لە سیاسەتەوە گلاون و خەریکی کاری سیاسین.
هۆکاری سەرهەڵدانی ئەم ئایین و ئایینزایانە یەک دەست نییە و جۆراوجۆر و فرە چەشنە. بۆ نموونە ئەگەر ناجێگیربوونی دۆخی لایەنی ئابووری باشووری کوردستان بە یەکێک لە هۆکارەکان بزانین، دەبێ دان بەم راستییەش دا بنێن کە بەشێک لەم ئایین و ئایینزایانە لە سەردەمی گەشە و دەوڵەمەندی کۆمەڵگادا سەریان هەڵداوە و ئەوەندەی گرێدراوی ئایدیۆلۆژیان ئەوەندەی پێوەندیان بە دارووخانی ئابوورییەوە نییە.
روانینی نەریتی بەشیک لە کۆمەڵگای کوردی و خۆ پاراستن لە نوێ بوونەوەی ئایینی ،یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی هەڵوەرینی کۆمەڵێک لە تاکە جیا بووەکانە .ئەوە بێجگە لە کرانەوەی دەرکەکانی کۆمەڵگا بەسەر مۆدێرنیزاسیۆن و یەک لەوان ئینتێرنێت کە رێگاکانی پێوەندی ئاسانتر کردەوە ودەرفەتی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەم سەر بۆ ئەو سەری دنیا رەخساند.هەر لە پێوەندی لە گەڵ ئەم کرانەوەیەدا دەتوانین باس لە رۆڵی چینی ناوەندی کۆمەڵگا بکەین کە بە جۆرێک هەوڵی خۆ جیا کردنەوە و پەرەدان بە تواناییەکانی تاکی تێدا دەبینرێ .بە کۆکردنەوە ولێکدانەوەی ئەم زانیارییانە لەوانەیە بە رواڵەت دابڕان لە ئایینێک وگرێ درانی تاک بە ئایینێکی دیکە نە توانین وەک پێناسەیەک بۆ هەستی تاکایەتی ببینین،بەڵام لە پشتەوەی ئەم باسە یاخی بوون و هەڵگەڕانەوەیەک خۆی حەشار داوە کە بێ گومان دەکرێ وەک نیشانەکانی سەرەتایی بۆ هیومانیزمی کوردی پێناسەی بکرێن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبنکەی “ڤەژین” ڕێورەسمی شەوی یەڵدای بەڕیوەبرد
بابەتی دواترداخرانی سەدا پەنجای کەرتی پیشەسازی پارێزگای کرماشان
نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان