رۆژی هه‌ینی دوای کۆتایی هاتنی کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رانی گشتی یه‌کێتی ئورووپا له بلژیک، به‌یاننامه‌یه‌ک له دژی رێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی واته ئێران و ڕووسیه ده‌رکرا.
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵنێری ڕۆیتێرز، له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌ندامانی سه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا له بلژیک داوایان له ڕووسیه و هاوپه‌یمانه‌کانی واته ئێران کرد هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر به‌ره‌ی ئوپۆزیسیون ڕابگرن و له به‌ره‌وپێشچوونی نائارامییه‌کان خۆ ببوێرن که بۆته هۆی پشێوی زیاتر‌و، ده‌رگای وتووێژ‌و ئاشتی ئاڵۆزتر ده‌کا.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا ڕووسیه‌یان به‌وه تۆمه‌تبار کردکه له ناوچه‌ی حه‌له‌ب و مه‌رزی نێوان تورکیه و سووریه هێرش ده‌کاته سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی.
یه‌کێک له دیپلۆماتکارانی رۆژئاوایی ڕایگه‌یاند پشتیوانی کردنی ڕووسیه له به‌شار ئه‌سه‌د ئاڵۆزییه‌کان په‌ره پێ ده‌داو و له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوێنه‌ری فه‌رانسه له رێکخراویی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند قه‌یرانه‌کانی سووریه بۆته هۆی ئاڵۆزی زیاتر و ڕنگه له داهاتوودا به شێوه‌ی ئاشتی چاره‌سه‌ر نه‌کرێ و ببێته هۆی شه‌ڕێکی ناله‌باره‌وه.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران بلژیک: به‌یاننامه‌ی سه‌رانی یه‌کێتی ئورووپا له دژی به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانه‌کانی