Google search engine
ماڵەوە بەیاننامە بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن...

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی.

0
1046

لە پێوەندی بە گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان دوو لایەنی کۆمەڵە، ئاگادار کراینەوە کە بە داخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، شەڕێکی نەخوازراو لە نێوان ڕیزەکانی کۆمەڵە ڕوویداوە و لە ئەنجامدا دوو هاوڕێی کۆمەڵە گیانیان لە دەستداوە و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان وێڕای بە داخبوونی خۆی لەم کارەساتە، هەر دوو لایەنی کۆمەڵە بانگهێشت دەکا بۆ دیالۆگ و دان بەخۆداگرتن و دووریگرتن لە شەڕی ماڵوێرانکەری خۆکوژی.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لەو باوەڕە دایە کە ڕێگەی چارەی پێکەوە هەڵنەکردن و ناکۆکیە سیاسیەکانی نێوان ‌هێزە کورد و کوردستانیەکان نابێ بە هێزی چەک یەکلایی بکرێتەوە و لە جیاتی ئەوەی چەک بەرانبەر یەکتر ڕابکێشن، لوولەی چەکەکانیان ڕوو بە دوژمنی سەرەکی واتە داگیرکەری ئێرانی بە کار بێنن.

جیابوونەوەی دووبارە و لێکترازانەوەی ڕیزەکانی کۆمەڵە، پاش بەشداریکردنی بەڕیز عەبدوڵلا موهتەدی و زاڵکردنی وێژمانی ئێرانیچێتی لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە دا چاوەڕوانکراو بوو، هەر بۆیە ئێمە وەک بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، وێڕای دڵگرانیمان بە هۆی سەرنەکەوتنی یەکگرتوویی و یەکڕیزیی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە پێشوازی لە وێژمانی کوردستانی بوون دەکەین و پێمان وایە ئەو سیاسەتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کەسی یەکەمی ئەم لایەنە لە چەند مانگی ڕابردوو و لە قۆناغی شۆڕشی ژینا دا و چوونە پاڵ ڕەزا پەهلەوی و بەشداریکردن لە مەنشووری جۆرج تاون، هەڵەیەکی سیاسی و زەبرێکی گەورە بوو لە جووڵانەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و ریزەکانی کۆمەڵە بە تایبەتی .

لەم سۆنگەیەوە هەوڵدان بۆ پەرە پێدان و گەڕانەوە بۆ وێژمانی کوردستانیی ئەم کۆمەڵە هاوڕێیەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی کوردستان بەرز دەنرخێنین و هاوکات داوایان لێ دەکەین دان بە خۆیان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی.

لە کۆتاییدا هیواخوازین وێژمانی زاڵی شەقامی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە سەربەخۆیی و  کوردستانی بوونە ببێتە وێژمان و سیاسەتی سەرەکیی هەموو ئەو هێز و لایەنە کوردیانەی کە خۆیان لە چوارچێوەی جەعلیی ئێرانی بوون دا پێناسە دەکەن و بە گەڕانەوەیان بۆ باوەشی گەل، بە پێچەوانەی خواستی ڕاستەقینەی شەقامی  ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕاپەڕینی ژینا نەجووڵێنەوە.

بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
١ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی
٢٢ی ژووەنی ٢٠٢٣ی زایینی

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ڕژیمی ئێران بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرانبەر ئێرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا قەرەبوو بکاتەوە.
بابەتی دواترڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان