باکووری کوردستان: تەقینەوەیەک لە ناوەندێکی سەربازی تورکیە لە دیاربەکر رووی دا

0
192

لە بنکەیەکی سەربازی لە شارۆچکەی هێنێی سەر بە دیاربەکر تەقینەوەیەکی بەهێز روویدا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان تەقینەوەکە لەڕێگەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجامدراوەو، سەربازێک کوژراوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
بەگوتەی شایەتحاڵان لە شوێنی تەقینەوەکە، 22 ئامبولانس رەوانەی بنکە سەربازییەکە کراوە و سەربازە بریندارەکانییان گواستاونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی دیاربەکر.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

‎وه‌ڵام بده‌وه‌

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.