بانگه‌شه بۆ به‌شداریی خه‌ڵك له شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و كۆڕی خوبره‌گانی ڕژیمی ئێران، ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ١٨ی فێوریه ده‌ستی پێكرد .
به ناو ئیسلاح ته‌ڵه‌ب و ڕیفۆرمخوازانیش سه‌رباری دوورخستنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری كاندیده‌كانیان، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانێتییه‌كدا به‌شدارن،
چاودێرانیش پێیان وایه: هه‌ڵبژاردنه‌كه، به‌ره‌ی سه‌رۆكایه‌تیی داهاتووی ئێران دیاری ده‌كا
ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمیی ئێران بڵاوی كرده‌وه، كاندیداكانی پارلمانی ئێران ژماره‌یان ٦٢٠٠ كه‌سه و ٥٨٦ كه‌سیان ژنن.
بانگه‌شه بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنیش یه‌ك حه‌وتوو ده‌خایه‌نێ و 26ی ئه‌م مانگه‌ش ده‌نگداران ڕوو له سندوقی ده‌نگدان ده‌كه‌ن به مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردنی ٢٩٠ ئه‌ندامی پارلمان و ٨٨ ئه‌ندامی كۆڕی خوبره‌گانی ڕێبه‌ری.
لیژنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاندووه: ٥٤ ملیۆن و ٩١٥ هه‌زار و ٢٤ كه‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌یه و ١٢٠ هه‌زار سندوق له ٣١ بازنه‌ی سه‌ره‌كی و هه‌زار و ٣١ بازنه‌ی لاوه‌كی دانراون.
بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێران و كوردستان له حاڵێكدایه كه زۆرینه‌ی لایه‌نه سیاسه كورده‌كان و هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆنی دژبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران داوایان له خه‌ڵك كردووه كه به‌شداری نه‌كه‌ن و شانۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕژیم ته‌حریم بكه‌ن ، زۆرینه‌ی حیزب و لایه‌نه كوردستانیه‌كان له‌و باوه‌ڕه دان كه ڕژیمی ئێران هیچ چه‌شنه كرانه‌وه و چاكسازیه‌ك هه‌ڵناگرێ و بۆیه بایكۆت كردنی چالاكانه‌یان گرتۆته به‌ر و داواكارن به نه‌چوونه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ، وه‌ڵامی نا به ڕژیم بده‌نه‌وه ، ئه‌و هێزه سیاسیانه له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ڕژیم ده‌یهه‌وێ له دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی له گه‌ڵ وڵاتانی ڕۆژئاوایی به‌و هه‌ڵبژاردنه و هان دانی خه‌ڵك بۆ به‌شداری ، مه‌شڕووعیه‌ت بۆ خۆی وه‌ده‌ست بێنێ .