بانگهێشتی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی ناوخۆی وڵات بۆ به‌شداری نه‌كردن له‌ هه‌ڵبژاردنی شانۆیی

1
1356

ڕۆژی كورد :
كۆمه‌ڵێك له‌ “چالاكانی نه‌ته‌وه‌یی – ئایینی گۆڕانخواز” هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌یان “شانۆیی” ناوبردووه‌ و به‌شداری نه‌كردنی كۆمه‌ڵگایان به‌ بچووكترین ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی به‌ بارودۆخی ئێستا زانییوه‌. هاوكات ئه‌وان داوایان له‌ “رێفۆرمخوازه‌ قایمه‌كاره‌كان” كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تووڕه‌بوونه‌كانی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر وه‌كوو وانه‌یه‌كی گرینگ له‌ به‌رچاو بگرن.

كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی سیاسی له‌ تاران و پارێزگاكانی دیكه‌ی ئێران كه‌ خۆیان به‌ چالاكانی نه‌ته‌وه‌یی – ئایینی گۆڕانخواز ناو بردووه‌ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێك هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره‌ی پاڕله‌مانی ئه‌نجۆمه‌نی ئیسلامییان به‌ شانۆیه‌ك و دژایه‌تیی ئازار و مه‌ینه‌تییه‌كانی كۆمه‌ڵگا زانییوه‌ و به‌شداری نه‌كردنییان وه‌كوو بچووكترین ئاستی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نی ناوبردووه‌ له‌ به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی حاكم به‌ سه‌ر وڵاتدا. به‌ پێی وته‌ی واژووكارانی ئه‌م بڵاوكراوه‌یه‌، هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی پاڕله‌مان له‌ باروودۆخێكدا به‌ره‌و به‌ڕێوه‌چوون ده‌چێت كه‌ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی و دژایه‌تیی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌ تایبه‌ت لایه‌نی كه‌م داهات له‌ هه‌مبه‌ر نه‌داری و گه‌نده‌ڵی و جیاوازیی له‌ ماڵه‌كان و نه‌خۆشخانه‌كان و به‌ندیخانه‌كان به‌رده‌وامه‌ و درێژه‌ی هه‌یه‌. بڵاوكراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌ خۆپشاندانه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی نوامبری ڕابردووی پارێزگاكانی ئێرانی كه‌ له‌ ڕه‌وتی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا به‌ پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی لێبوورده‌ی نێوده‌وڵه‌تی لانیكه‌م ٢٠٨ كه‌س كوژراون و به‌ پێی وته‌ی نوێنه‌رێكی پاڕله‌مان ژماره‌یه‌ك له‌ ده‌وروبه‌ری ٧٠٠٠ كه‌س ده‌سبه‌سه‌ر كراون.
به‌ پێی وته‌ی كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی نه‌ته‌وه‌یی – ئایینی گۆڕانخواز بارودۆخی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ به‌سته‌ڵه‌كێكی ته‌واوی سیاسیدایه‌ و ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌رپرس له‌ وڵاتی ئێران به‌ سه‌ر دووڕیانێكی مێژوویی گرینگدا ماونه‌ته‌وه‌؛ یا ئه‌وه‌ی درێژه‌ده‌ری ڕه‌وشی سیاسه‌تی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی پێشووی خۆیان بن و به‌رده‌وام بن له‌ سه‌ركوتی ناڕازییان و خۆپیشانده‌ران له‌ ڕیگای ناوه‌نده‌ ئه‌منییه‌تی و چه‌كدارییه‌كان و كوشت و كوشتار به‌ دڕنداترین شێوازی به‌رده‌ست، یان په‌نا بردن بۆ گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ سیاسه‌ته‌كانیان. واژووكارانی ڕاگه‌یه‌ندراوی ناوبراو هاوكات وێڕای ئاماژه‌ به‌ پێكهاتنی كه‌لێنێكی گه‌وره‌ پێكهاتوو له‌ ناوخۆ و سه‌باره‌ت به‌ ده‌سه‌ڵات و  كاریگه‌ری قه‌یرانه‌كانی ده‌ره‌كی و ناوخۆیی له‌ سه‌ر ڕه‌وتی ژیانی ئاسایی جه‌ماوه‌ر، جه‌ختییان له‌ سه‌ر ئه‌وه‌ كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كانی مانگی ڕابردوو بارودۆخی ئێستای وڵاتی به‌ره‌و قۆناغێكی نوێ بردووه‌ كه‌ له‌ گه‌ڵ ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به‌ زۆری جیاوازه‌ و تاقمبه‌ندییه‌ سیاسییه‌كانی قۆناغه‌كانی پێشووی به‌ ته‌واوه‌تی شێواندووه‌. ئه‌وان دواتر به‌ هێنانه‌ پێشه‌وه‌ی پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ چاره‌نووسی ئێمه‌ له‌ ئێستادا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات؟ دووپاتییان كردووته‌وه‌ كه‌ له‌ وڵاتی ئێران له‌ ئیستادا ئاگری تووڕه‌یی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به‌ گوشاری سه‌ركۆت بێده‌نگ كراوه‌ و كوژاوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و ئاگری تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ر به‌ ته‌واوه‌تی دانه‌مركاوه‌ و نه‌كوژاوه‌ته‌وه‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووكچه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی كورد له‌ وڵاتی بێلژیك بوو به‌ خاوه‌نی خه‌ڵاتی یه‌كه‌می ساڵانه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له‌و وڵاته‌
بابەتی دواتردوو بۆنه‌ی پیرۆزی نه‌ته‌وه‌یی له‌ ڕۆژێكدا

1 بۆچوون

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.