عه‌ره‌بستانی سعوودیه بۆ یه‌كه‌مجار كۆنسوڵخانه‌ی خۆی له هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستانی باشوور کردەوە.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ عەبدولمونعیم عەبدولڕەحمان ساڵح، کۆنسوڵی گشتيی سعوودیە لە هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان و بڕیارە دەست بەکار بکات.
ساڵح له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا خۆشحاڵی خۆی لە گەیشتن بە عێراق و هەرێمی کوردستان و پێ ئەسپێردرانی ئەو ئەرکە لە هەرێم ڕاگەیاند و گوتی: ” “په‌ره به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و سعوودیه ده‌ده‌ین و له‌م دۆخه‌دا ده‌ستبه‌رداری هه‌رێمی كوردستان نابین وهاتنمان سه‌ره‌تایه‌كی خێر ده‌بێت بۆ هه‌مووان”.
لە درێژەی ئەو لێدوانە ڕۆژنامەوانییەدا، نه‌وزاد هادی پارێزگاری هه‌ولێر، خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ گه‌یشتنی یه‌كه‌م كۆنسوڵی سعوودیه بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ،ەمبارەوە گوتی:رایگه‌یاند, كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی سعوودیه له شاری هه‌ولێر هه‌نگاوێكی گرنگ و گه‌وره ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان و هاوكات پاڵپشتیكردن له خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان.
شایانی ئاماژەیە کە لە ئیستادا دۆخی نێوان دوو میحوەری سووننە بە سەرۆکایەتی عەرەبستان و میحوەری شیعە بە سەرۆکایەتی ئێران و پشتیوانی ڕووسیە، ئاڵۆزە و هەر کام لە وڵاتان هەوڵ دەدەن هاوپەیمانی زیاتر بۆ خۆیان لە ناوچەکە دەستەبەر بکەن. لە هەمان کاتێطشدا لە سەردانی مەسعوود بارزانی بۆ وڵاتانی عەرەبی و بەتایبەتی عەرەبستانی سعوودی، سعوودیە بەڵێنی هاوکاری و پشتگیری تەواوی بە هەرێمی کوردستان داوە و پێدەچێ کرانەوەی ئەو کۆنسوولگەرییەش لەو ئاراستەیەدا بێ.