دۆینێ دووشەممە ٩ی خاکەلێوە، لە هۆڵی سەنا تەقەی گوولە بیسترا و دواتریش کەسی تەقەکەر دەست بەسەر کرا. هەر هەمان ڕۆژ باراک ئۆباما لەمەڕ هەڕەشەکانی داعش لەگەڵ ڕاوێژکارە تەناهییەکانی خۆی کۆبۆوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆشکی سپی، دۆینی دووشەممە ٩ی خاکەلێوە، باراک ئۆباما، سەرۆک کۆماری ئەمریکا لەمەڕ هەڕەشەکانی داعش لەگەڵ ڕاوێژکارە تەناهییەکانی خۆی کۆبۆوە و لەسەر کردەوە و هەناگوی پێویست بۆ بەرگری کردن لەگەڵ ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش مستوومڕیان کرد.
کۆشکی سپی دەڵێ ئەو کۆبوونەوانە دوا بەدوای هێرشە خۆکوژییەکانی برۆکسێل ـی نۆروێژە کە تێیدا زیاتر لە ٣٠ کەس کوژرا و هێرشێکی خوێناوی بوو کە داعش بەرپرسیارەتییەکەی وەئەستۆ گرت،
بە وتەی کۆشکی سپی باراک ئۆباما گوتوویە کە زانیارییەکی تایبەت و جێی بڕوایان لەمەڕ ئەنجام دانی هێرشی هاوشێوەی برۆکسێل لە ئەمیکا لەبەر دەست دا نییە.
هەروەها ڕاوێژکارانی بواری تەناهی و ئاسایشتیی ئۆباما،لەمەڕ زێدەتر کردنی چالاکی گواستنەوە و ئاڵوگۆڕ کردنی زانیاری لە نێوان هاوپەیمانەکاندا، شیکارییان بۆ ئۆباما کردووە و ئوباماش داوای لێکردوون تا سەرجەم هەوڵ و توانایی خۆیان بۆ بەرگرتن بە هەر پیلانێک لە لایەن داعش ـەوە بخەنە گەڕ.