ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک مەترسی دیپۆرت کردنەوەی لەسەرە

0
758

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندەیهەواڵدەریی ڕۆژی کورد،  ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی دانمارک، بە ناوی جەبار رەسوڵی خەڵکی شاری سەرپێڵی زەهاو لە پارێزگای کرماشان، کە ماوەی نێزیک بە ٦ ساڵە لەو وڵاتە دەژیت مەترسی دیپۆرت کردنەوەی بۆ وڵاتی ئێران هەیە.

ڕۆژی کورد بە پێی ئەرکی ڕۆژنامەگەریی خۆی پەیوەندی بە جەبار رەسووڵی ـیەوە کرد، ناوبراو لە لێدوان بۆ ڕۆژی کورد گوتی: ماوەی ١٠ رۆژ بەر لە ئێستا لە کەمپی ناوەندی وڵاتی دانمارک”سەندهۆڵم” ئاگادار کرام کە دەبێ بۆ کەمپێکی دیکە لە باکووری دانمارک ڕابگوازرێمو هەر لەوێ بە منیان راگەیاند کە دیپۆرتی ئێران دەکرێیەوە. ئەو کەمپە لە بیابانێکەو پێشتر زیندان بووە و هەموو ڕۆژ دەبێ واژۆ بکەین و بوونی خۆمان ڕابگەیێنین.

ناوبراو هەروەها ووتی: لەو کەمپەی کە ئێستا ئێمە تێدا دەژین، تەنیا ٦ کەسین و ئەو کەمپە لە ژێر چاوەدێری پۆلیسی دانمارکدایە و هەر کات مەترسی دیپۆرت کردنەوەم لە سەرە.

جەبار ڕەسووڵی بە پێی لێدوانی خۆی پێشتر ئەندامی یەکێتی لاوانی دێموکراتی کوردستانی ئێران ىووە و ئێستاش ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە و بۆ هۆی بەشداری کردنی چالاکانەی لە سەرجەم بۆنە حیزبییەکان و هەروەها ڕێپێوان بە دژی کۆماری ئیسلامی و سیاسەتەکانی ئەو ڕژیمە، لە ئەگەری دیپۆرت کرانەوەی بۆ ئێران مەترسی قورس و تەنانەت سێدارەی لەسەرە.

جەباری رەسوڵی ماوەی نزیک بە شەش ساڵە لە وڵاتی دانمارک دەژیت و لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی ئەو وڵاتە وڵامی “نەرێنی”ی وەرگرتووە .

ناوبراو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و داوا لە هەموو رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ناوەندە مرۆڤدۆستەکان دەکا کە بە هانای بچن و پێس بە دیپۆرت کردنەوەی بۆ ئێران بگرن .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.