Google search engine
ماڵەوە جیهان ئێرانی داگیرکەر ئەمریکا١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ دۆزینەوەی سێ کەس لە سایبێریەکانی ئێران...

ئەمریکا١٠ ملیۆن دۆلاری وەک خەڵات بۆ دۆزینەوەی سێ کەس لە سایبێریەکانی ئێران تەرخانکرد

0
628
توویتەری فەرمی پلانی “خەڵات بۆ دادپەروەری” سەر بە وزارەتی دەرەوەی ئامریکا، بڕی ۱۰ ملیۆن دۆلار خەڵاتی بۆ وەرگرتنی زانیاری لە سەر سێ کەس لە دەست و پێوەندە سایبریەکانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران بە ناوەکانی “مەنسور ئەحمەدی” و ئەحمەد خەتیبی عوقدا” وە “ئەمیر حوسەین نیک ئایین راوەری” دیاری کردوە. ئەو ناوەندە بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک و کۆمەڵێک وێنە ئەو سێ کەسە هەڕەشەن بۆ ڕایەڵکەکانی ئەمریکا و باجگیری لە کەسانی بێتاوان کە خۆیان لە پشتی کۆمپیوتێرەکانیان شاردۆتەوە ناو دەبات.
بەپێ ڕاگەیندراوی ئەم ناوەندە دەوڵەتیە, ئەم کەسانە بە تۆمەتی بەشداری لە کەمپەینی هاوئاهەنگی کە بوونە مەترسی بۆ سەر سەدان رایەڵکەی کۆمپیوتێری لە سەرانسەری ئەمریکا و دەرەوەی ئەو وڵاتە و دەبنە هۆی زیان گەیاندن بە دامەزراوەکان و لە کارخستنی بەشە جۆراوجۆرەکانی وەک ژێر بەسە ئەساسیەکان, دامەزراوە حکومەتی و ناحکومییەکان, کەوتوونە بەر راوەدوونان و لێپێچینەوە.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا رۆژی چوار شەممە ٢٣ی خەرمانان رایگەیاند بە تاوانی بەشداری لە هێرشە سایبریەکان ئابڵوقەی خستۆتە سەر ١٠ کەس و دوو ناوەندی ئێرانی.
ئەو وەزارەتخانەی ئەمریکا هەروەها دەڵێ: هەموو ئەو کەسانە پەیوەندیان بە سوپای پاسدارانەوە هەیە و ئامانج لەو ئابڵوقانە پاراستنی هاووەڵاتیانی ئەمریکاییە.
وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە درێژەدا وتی: ئەو تاقمەی ئەورۆ ئابڵوقەیان خراوەتەسەر هەڵمەتی بەرینی سایبریان کردۆتە سەر رێکخراو و کەسایەتیەکان لە سەرانسەری جیهان، بەتایبەت ئەمریکا، رۆژەڵاتی ناوەراست، دیپلۆمات و بەرپرسی وەزارەتی بەرگری وەڵاتان و هەروەها بەشەکانی راگەیاندن، وزە، بازرگانی و پەیوەندیەکانیان کردوەتە ئامانج.
ئەو شیرکەت و کەسانەی ئابڵوقەیان خراوەتە سەر ناوی ٨ کەسیان بریتین لە: شیرکەتی «ناجی تکنولوژی هوشمند فاطر » و «افکار سیستم یزد» و عەلی ئاقا ئەحمەدی، محەمەد ئاقا ئەحمەدی، موعین مەهدەوی، عەلی ئەکبەر رەشیدی، ئەمیر حوسێن نیک ئایین، مستەفا حاجی حوسێنی، موجتەبا حاجی حوسێنی و محەمەد شاکری.
شایانی باسە رۆژی چوارشەممە ١٨ی خەرمانان رایگەیاند دیسان لەلایەن لەلایەن رژیمی ئێرانەوە هێرشی کراوەتە سەر. ئەوە لە کاتێکدایە رێکەوتی ١٦ی خەرمانان ئەدی راما سەرۆک وەزیری ئەو وەڵاتە رایگەیاند کە بریاریان داوە کۆتایی بە پەیوەندیەکانیان لەگەڵ رژیمی ئێران بێنن و سەفارەتی ئەو رژیمە لە ئالبانی دەرکەن، لەبەر ئەوەی ٢٤ی پووشپەر هێرشی سایبریان لەلایەن رژیمەوە کراوەتە سەر و زیانی زۆریان بە خزمەتگوزاریە گشتیەکانی ئەو وەڵاتە و بڕینی پەیوەندیە دامەزراوە دەوڵەتیەکان گەیاندوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووچالاکی تەبلیغی ئەندامانی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە کرماشان
بابەتی دواتربانگەواز: هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان مانگرتنی گشتی ڕاگەیاند.

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان