ئەبووبەکر بەغدادی و ئەردۆغان وه‌ك دوو دیكتاتۆری ساڵ هه‌ڵبژێران

0
1427

لە راپرسییەکدا کە دامەزراوەی رەسمی بڵاوکردنەوەی (VPRO) هۆڵەندا ئەنجامی داوە، ئەبوبەکر بەغدادی وەک دیکتاتۆری ساڵێ ٢٠١٥ هەڵبژێردراو رەجەب تەیب ئەردۆغانیش بە جیاوازییەکی کەم دووەم بوو.

لەو ڕاپرسییەدا  ئێدوارد نازارسکی بەڕێوەبەری رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی سەرۆکایەتیی لیژنە هەڵبژێردراوی پێشبڕکێکەی دەکردو هەر یەک لە راینە راشەرت پرۆفیسۆر لەبەشی مافی نێودەوڵەتی لە زانکۆی (تیلبورگ)و نوسەری کتێبی (ڤایرۆسی دیکتاتۆر) فرانک شاپەر تێیدا ئەندامبون.

لەو ڕاپرسییەدا دەستەی دادوەران، ناوی حەوت کەسیان وەک دیکتاتۆری ساڵ کاندید کردبوو لەوانەش (ڤلادیمیر پووتن، عەبدولفەتاح سیسی، رەجەب تەیب ئەردۆغان‌و ئەبوبەکری بەغدادی، لەئەنجامیشدا ئەگەرچی رەجەب تەیب ئەردۆغان بە رێژەی لەسەدا ٨٢.٢ خەڵاتی “دادوەران خەڵک”ی بردەوە، بەڵام لەئەنجامی دەنگدانی گشتیی رۆژنامەنوسان، ماف پەرەوەران‌ و شارەزایانی تردا، ئەبووبەکری بەغدادی بە جیاوازییەکی کەم یەکەم بوو.

بە پێی زانیارییەکان لەو ڕاپرسییەدا هەروەها خەڵاتێک بۆ دیکتاتۆری ساڵ ترخان کراوە کە سەرنجڕاکێشە، خەڵاتی بەغدادی وەک دیکتاتۆری ساڵێ ٢٠١٥، بریتی دەبێت لە “بێڕێزی”و بلیتێکی یەک سەرە بۆ دادگای تاوانی نێودەوڵەتی لە لاهای، هاوكات (VPRO) ڕایگەیاندووە کە ئامانج لەو پێشبڕکێ گاڵتەئامێزە بریتیە لەوەی سەرنجی خەڵک بۆ لای رەفتارو گوشارەکانی دیکتاتۆرەکان رابکێشریت.

هێرمان نۆردهۆلت رێکخەری پێشبڕکێکە بە (بی بی سی)ی راگەیاندووە، لەرێگەی ئەم پێشبڕکێیەوە دەیانەوێ وەڵامی ئەو پسیارانە بدەنەوە کە “دیکتۆر کێیە؟”و ئەو سەرکردە جەماوەریانەش کە “لەلایەن خەڵکەوە هەڵدەبژێردرێن، چۆن دیموکراسی لەناودەبەن”.

د

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.