وەزیری بەرگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌جێبهێڵێت و راده‌ستی ئه‌وانی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه بگه‌ڕێننه‌وه.
حوسێن ده‌هقان، وه‌زیری به‌رگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، له‌دوای لێدوانێكی جۆن كێری، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هات، كه رایگه‌یاندبوو، جموجۆڵه‌كانی ئێران، بوونه‌ته هۆی تێكدانی ئارامی ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ماڵپه‌ڕی ته‌له‌ڤزیۆنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ، له زاری وه‌زیری به‌رگری ڕێژیمەوە بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێت: “ئه‌گه‌ر ئامریکاییەکان به راستی بیر له سەمقامگیری ناوچه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، باشتره ناوچه‌كه به‌جێبهێڵن و برۆن و چیدیكه یارمه‌تی تیرۆریستان نه‌ده‌ن”.
به‌رپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، به به‌رده‌وامی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا به هاوكاریكردنی گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه چه‌كداره‌كانی سووریا تۆمه‌تبار دەکا، ئەمە لە کاتێک دایە کە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی ناوخۆی سووریاوە، هاوكاری سه‌ربازی رژێمی سووریا ده‌كات.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران: وەزیری بەرگری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی داوای بە جێ هێشتنی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست...