Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران: حوکمی زیندانیی ٣ هونەرمەند پشتڕاست کراوە

ئێران: حوکمی زیندانیی ٣ هونەرمەند پشتڕاست کراوە

0
1222

بەپێی زانیارییەکان، حوکمی زیندانی ٣ هونەرمەندی ئێرانی بە تاوانی چالاکی لە ماڵپەڕێک بەناوی (بەرگ موزیک)و بڵاو کردنەوەی موزیکێک بە ناوی “ئالترناتیڤ” واتا جێگرەوە، ، پشتڕاست کراوە.

لقی ٥٤ی دادگای پێداچوونەوەی تاران، حوکمی زیندانی سێ هونەرمەند بە ناوەکانی مەهدی ڕەجەبیان و یۆسف عیمادی ئاهەنگساز و حوسێن ڕەجەبیان، فیلم سازی پشتڕاست کردەوە.

پێشتر لقی ٢٨ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر مەقیسە و بە تاوانی “بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان” و “پرۆپاگەندە بە دژی نیزام”، هەر کام لەو ٣ هونەرمەندە ئێرانیەی بە شەش ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەغدی، تاوانبار کردبوو.

ئێستا و بە پێی حوکمی دادگای }ێداچوونەوەی تاران، سەر لە نوێ هەر کام لەو سێ هونەرمەندە بە ٣ ساڵ زیندانیی تەعزیری و ٢٠ ملیۆن تمەن سزای نەغدی، تاوانبار کردبوو.

شایانی باسە کە حوکمی زیندانی مەهدی و حوسێن ڕەجەبیان و یۆسف عیمادی، دراوە بە بەشی بەڕێوەبردنی حوکمەکانی دادسەرای زیندانی ئێوینی تارا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووعەلی قەنبەری: زاراوەکانی خوارووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڕەشەی لەناوچوونیان لەسەرە
بابەتی دواترکرماشان: بێ ڕێزی کردن بە ئایینی یارسان بەردەوامە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان