جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له وتووێژێکدا له پێوه‌ندی له گه‌ڵ باروودۆخی مێرمنداڵان ڕایگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری مێرمنداڵان له ئاستێکی قه‌یراناوی دایه و نیگه‌رانی خۆی له‌و بواره‌دا ده‌ربڕی.
به وته‌ی شههیندووخت مه‌ولاوه‌ردی، ئاماری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن له ئاستێکی به‌رزبوونه‌وه دایه و ته‌نانه‌ت ناوبراو ڕایگه‌یاند، به پێی ئاماری ئیداره‌ی (ثبت احوال) له‌م یه‌ک دوو ساڵی ڕابردووه‌دا، منداڵانی ژێر 10 ساڵ هاوسه‌رگیریان پێ کراوه.
ناوبراو له‌و پێوه‌ندییه‌دا ڕایگه‌یاند، داوام له جێگری وه‌زیری دادگای باڵا کردوه، سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری مێرمنداڵانی ژێر ته‌مه‌ن ڕاپۆرتێک ئاماده بکا، که به شێوه‌یه‌کی نائاسایی هاوسه‌رگیریان پێ ده‌کرێ، تا به لایه‌نه پێوه‌ندی داره‌کانی مافی منداڵان ڕابگه‌یه‌نێ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی گشتی له‌و بواره‌دا بکه‌ن.
له لایه‌کی دیکه‌وه مه‌ولاوه‌ردی، جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕێژیم ڕایگه‌یاند، به پێی وته‌ی ئیداره‌ی(ثبت احوال ) له ساڵی 1392 دا زیاتر له 31 هه‌زار مێرمنداڵ له ڕه‌گه‌زی مێ به شێوه‌یه‌کی نائاسایی هاوسه‌رگیریان پێ کراوه.
هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا کۆمیته‌ی مافی مرۆڤی منداڵانی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان داوای له به‌رپرسانی ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی کردوه، یاسایه‌ک ڕه‌چاو بکه‌ن که مافی منداڵانی ژێر ته‌مه‌ن به شێوه‌یه‌کی نائاسایی هاوسه‌رگیریان پێ نه‌کرێ.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئێران: به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هاوسه‌رگیری مێرمنداڵان و، نیگه‌رانی جێگری سه‌رۆک کۆماری ڕێژیم