ڕۆژی كورد :
هاوكات له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ڕژیمی ئیران هه‌واڵی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی هۆڵێكی سه‌رئاوه‌ڵای نیوه ناته‌واو له دامه‌زراوه‌ی “نه‌ته‌نز”یان ڕاگه‌یاندووه، شرۆڤه‌كارێكی ئیسرائیلی باس له هێرشی هێزه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له‌و شوێنه ده‌كات.
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی پینجشه‌ممه ڕیكه‌وتی ٢ی ته‌مموز “بێهرووز كه‌ماڵوه‌ندی”، وته‌بێژی ڕێكخراوی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران هه‌واڵی هاتنه پێشه‌وه‌ی ڕووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ی له دامه‌زراوه‌یه‌كی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له ناوچه‌ی نه‌ته‌نز سه‌ر به پارێزگای ئه‌سفه‌هان ڕاگه‌یاندووه و هاوكات ڕایگه‌یاندووه كه ئه‌م ڕووداوه هیچ خه‌سارێكی گیانی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه. به پێی وته‌كانی وته‌بێژی ڕێكخراوی وزه‌ی ناوه‌كی ئێران ئه‌م ڕووداوه له یه‌كێك له هۆڵه ناته‌واوه‌كانی دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز هه‌ڵكه‌وتوو له شوێنی سه‌رئاوه‌ڵای ئه‌و دامه‌زراوه ڕوویداوه كه گوایه ئه‌و شوینه كۆگای ئامێر و كه‌ره‌سته كۆنه و به كه‌ڵك نه‌هاتووه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده بووه و هیچ خه‌سارێكی گیانی و ماڵی به‌رچاوی به دواوه نه‌بووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هاوكات “ئایدی كۆهێن”، لێكۆڵه‌ر و ڕاوێژكار و شرۆڤه‌كاری ڕاگه‌یاندنه عه‌ره‌بییه‌كانی ئیسرائیل شه‌وی چوارشه‌ممه ڕیكه‌وتی ١ی ته‌مموز و ته‌نیا چه‌ن كاژێر پێش ڕوودانی پیشهاته‌كه له توییتێكی خۆی دا به زمانی عه‌ره‌بی به پێی وته‌ی سه‌رچاوه زانیارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردبوو كه ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل گه‌وره‌ترین ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی ئۆرانیۆمی ئێرانی بۆردومان كردووه به پێی وته‌ی ناوبراو ڕژیمی ئێران داوایان له كارناسانی ڕووسی كردووه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندن و تاوتوێكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی توخمی تیشكده‌ری ئۆران‌یۆم له شوینی ڕووداوه‌كه ئاماده بن. به پێی نووسراوه‌ی ئه‌م شرۆڤه‌كاره ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل بۆ ئه‌م هێرشه‌ی خۆی بۆ سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه كه‌ڵكی له فڕۆكه‌ی جێتی ئێف.16 وه‌رگرتووه و له ئاسمانی یه‌كێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانی ناوچه‌ی سووته‌مه‌نی و به‌نزینی خۆی هه‌ڵگرتووه.
دامه‌زراوه‌ی نه‌ته‌نز هه‌ڵكه‌وتوو له ٢٢٠ كیلۆمه‌تر دووری باشووری رۆژهه‌ڵاتی تاران گه‌وره‌ترین ناوه‌ند و دامه‌زراوه‌ی پیتاندنی ئۆران‌یۆم له وڵاتی ئیرانه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی دامه‌زراندنی و ده‌ست به كاربوونی شاراوه‌ی ده‌سپێكی قه‌یرانی ناوه‌كی ئیران له ساڵی ٢٠٠٣ی زایینی به دواوه بوو. دامه‌زاروه‌كانی نه‌ته‌نز له ساڵی ٢٠١١ی زایینیش دا جارێكی دیكه كه‌وتبووه به‌ر هیرشی سایبێری ڤایرۆسی ستاكس نێت كه كاتی خۆی زۆر ده‌نگی دایه‌وه. هاوكات ڕۆژی هه‌ینی حه‌وتووی ڕابردوو ڕیكه‌وتی 26ی حۆزه‌یران ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به هێز له ناوه‌ندی “پارچین” یه‌كێك له دامه‌زاروه سه‌ربازییه‌كانی ئێران ڕوویدا، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره بانگه‌شه سه‌باره‌ت به ده‌سپێكردنه‌وه‌ی چالاكییه ناوه‌كییه‌كانی ئێران له‌م ناوه‌ندانه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تییدا جێگای باس بووه، به‌ڵام هاوكات ناوه‌ندی هه‌واڵنیری ئاسۆشویتێدپرێس له ڕاپۆرتێكی خۆی دا ڕایگه‌یاندووه كه ته‌قینه‌وه‌ی رۆژی 26ی حۆزه‌یران له سیسته‌مێكی تونێلی ژێر عه‌رزی و شوێنی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كی ڕوویداوه. به‌رپرسانی ئێرانی شوێنی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یان ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی و ناچه‌كداری و هۆكاری سه‌ره‌كییان ته‌قینه‌وه کۆگایه‌گی گازی سرۆشتی ڕاگه‌یاندبوو.