Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئیسماعیل بێشکچی، ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە

ئیسماعیل بێشکچی، ئێستا کاتی سەربەخۆیی کوردستانە

0
1534

نووسەر و کۆمەڵناسی ناوداری توركیە و دۆستی دێرینی كورد، داوا لە کورد دەکات دەستبەجێ سەربەخۆیی رابگەیێنن و، رایدەگەیێنێت ئەگەر ئەم دەرفەتە نەقۆزرێتەوە، ئەوا دەبێت چەندان دەیەی دیکە چاوەڕێ بکەن و رەنگە جارێکی دیکە ئەو دەرفەتە نەڕەخسێتەوە.
ئیسماعیل بێشکچی، نووسەر و کۆمەڵناسی تورکیا لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند “کوردەکان لە ساڵانی شەستەکاندا سەربەخۆییان رانەگەیاند، چونکە گوتیان کاتیی نییە، ئەگەر ئەمڕۆش سەربەخۆیی رانەگەیێنن، رووبەڕوی هەمان ئەنجام دەبنەوە.”
بێشکچی داوای لە کورد کرد چاوەڕێی بۆچوونی ئەمریکا و تورکیا و ئێران نەکەن و خۆیان بڕیار لەبارەی داهاتوویانەوە بدەن.
بێشکچی گوتیشی: “بەپێویستی دەزانم لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا کوردەکان ریفراندۆم ئەنجام بدەن، وە بەپێی ئەنجامی ریفراندۆمەوە هەنگاو بنێن. بزانن خۆیان پێویستیان بە چییە هەم لە ناوچەکە و هەم لە جیهان، بە بڕوای من، کورد پێویستی بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ هەیە.”
زیاتر گوتی: “دەبێت کوردەکان بەپێی پێویستی خۆیان هەنگاو بنێن نەک بە بۆچونی ئێران، تورکیا، ئەمریکا یان رووسیا.
بێشکچی بە دووریزانی وڵاتانی جیهان و ناچەکە بتوانن بەرەنگاری خواستی سەربەخۆیی کورد ببنەوە، بەومەرجەی کورد خۆی بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدات و گوتی: “ئەگەر ریفراندۆم بکرێت و بۆ نمونە سەدا 70ی دەنگی بەڵێ بەدەست بهێنێت، کەس ناتوانێت لەبەرانبەر ئەوەدا بووەستێتەوە.”
هەروەها گوتیشی: ” کورد دەستکەوتی هەیە، بەتایبەتی سامانی سرووشتی، گازی سرووشتی و نەوت، دەبێت کورد ئەو دەستکەوتانەی بەکاربهێنێت، بەبڕوای من کاتێک سەربەخۆیی دێتە ئاراوە، تورکیا و ئێران کاردانەوەی تووندیان نابێت.”
کۆمەڵناس، ئیسماعیل بێشکچی ساڵی 1939 لە ناوچەی ئیسکسلیپی سەر بە چۆرووم لە خێزانێکی پارێزگار و نەتەوەپەرستی تورک لەدایک بووە و 17 ساڵی تەمەنی خۆی لە زینداندا بەسەربردووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئیمام جومعەکانى ئێران بە دژى فێر بونى زمانى ئینگلیزى خوتبەیان خوێند
بابەتی دواتردۆزرانەوەی٥٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە شەنگال و چەند باژێڕێکی عێراق

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان