بەرەبەیانیی ڕۆژی چوارشەمە 23ی مای/2ی جۆزەردانی ٢٧١٨ی کوردی، ئەرتەشی ئیسراییل هێرشی کردە سەر ژێرزەمینێکی سەربازیی حەماس لە کەرتی غەزە.
ڕۆژی کورد: ئەرتەشی ئیسراییل هاوکات هێرشی کردووەتە سەر دوو شوێنی سەربازیی تایبەت بە هێزی زەریایی حەماس.
ئیسراییل دەڵێ ئەو هێرشەی لە وڵامی هێرشی ئەو فەلەستێنیانە ئەنجام داوە کە لە سنوور دەرباز بوون و گەرەکیان بووە پاسگایەکی ئیسراییل ئاگر بدەن.
ڕۆژی سێ شەمە، گرووپێک لە فەلەستێنیەکانی سەر بە حەماس بە نیاز بوون لە ناوچەی هەیفا لە سنووری ئیسراییل دەرباز بن و پاسگایەکی ئیسراییلیئاگر بدەن و بیتەقێننەوە.
ڕاگەیێنەکانی فەلەستێن ڕایانگەیاندووە کە دوو لۆتکەی حەماس لەو هێرشەدا پێکراون و دەنگی سێ تەقەی توندیش بیستراوە.
شوێنەگە بە هۆی ئەو هێرشە ئاگری گرتووە بەڵآم دەگوترێ کوژێندراوەتەوە.
نەخۆشخانەی غەزە ڕایگەیاندووە کە ئەو هێرشە هیچ کوژراو و خەساری گیانی لێنەکەوتووەتەوە.