وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل رۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سیخوڕی نوێیه له ئورووپا و ئه‌مریکا بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
به پێی سه‌چاوه‌ی هه‌واڵنێری ئاسۆشێتدپرێس، مووشه یه‌لعهوون وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ڕایگه‌یاند ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ئورووپا و ئامریکا له هه‌وڵی دامه‌زراندنی سیخۆڕیی نهێنی نوێیه بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له وڵاتانی ده‌ره‌وه.
به پێی وته‌ی وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل، ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیله هه‌وڵی تێکدانی باروودۆخی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه، تا ئامانجه‌کانی له ڕێگای رێکخراوه ترۆریستییه‌کان بپێکێ. هه‌روه‌ها ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه کرد ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی له ده‌رفه‌ته‌کان که‌ڵک وه‌رده‌گرێ تا له‌و شوێنانه‌ی وه‌ک: لوبنان، یه‌مه‌ن، عێراق و سووریه نائارامی هه‌یه ده‌رفه‌ته‌کان بقۆزێته‌وه و، ئامانجه‌کانی خۆی بباته پێش.
وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئاماژه‌ی به‌و سه‌رچاوانه نه‌کرد، ته‌نیا ناوی یه‌کێک له ئه‌ندامانی حیزبووڵای به ناوی حوسێن به‌سام عه‌بدوڵا هێنایه به‌ر باس که هاوینی ئه‌مساڵ له وڵاتی قبرس به 9 تون ماده‌ی کیمیاوی ده‌ستبه‌سه‌ر کرا، که له هه‌وڵی دامه‌زراندنی بۆمب بوو.
ئه‌ندامانی سپای پاسدران به هاوکاری سیخوره‌کانی حیزبوڵای لوبنان له هه‌وڵی ئه‌وه دابوون له وڵاتی قبرس به دژی ئیسرائیلییه‌کان کرده‌وه‌ی ترۆریستی ئه‌نجام بده‌ن، به‌ڵام ئامانجه‌کانیان سه‌ری نه‌گرت.
هاوکات ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل کۆماری ئیسلامی به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهان زانی.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئیسرائیل: ئێران له هه‌وڵی دامه‌رزاندنی سیخوڕیی نوێیه بۆ کرده‌وه‌ی تیرۆریستی له ئورووپا...