Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئۆباما بۆ ئێران: ئابووری، تەناهی گەرەکە نەک تاقیکاری موشەکی

ئۆباما بۆ ئێران: ئابووری، تەناهی گەرەکە نەک تاقیکاری موشەکی

0
1319

باراک ئۆباما لە هەمبەر قسەکانی عەلی خامنەیی هاتە گۆ و هەڵوێستی گرت.

ڕۆژی چوارشەممە ١١ی خاکەلێوە، بڕیار بوو حەسەن ڕووحانی و دەستەی هاوڕێی بە سەردان بگەنە وڵاتی ئۆتریش، دواتر ڕاگەیێندرا کە بە هۆکاری ئەمنیەتی و تەناهی بۆ کاتێکی نادیار وەدوادراوە، هەر ئەمڕۆش عەلی خامنەیی، رێبەری ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران کە بە بۆنەی لەدایک بوونی فاتمەی زارا لەگەڵ مەداح (شایەری بۆنە ئایینیەکانی شیعە) کۆ ببۆوە گوتی: “ئەو کەسانەی کە دەڵێن “سبەینێ” ئی دانووستانەکانە نەک مووشەک، خیانەتکار و خۆفرۆشن”. مەبەستی خامنەیی ئەوە بوو کە سەرکەوتنی داهاتوو بۆ کەسانێکە کە مووشەک بەرهەمم دێنن نەک دانووستان دەکەن.

باراک ئۆباما لە کۆتایی دانیشتنی تەناهیی ناوکی و لە دانیشتنێکی هەواڵدەری لە شاری واشنگتۆن، لەمەڕ پێمل بوونی ئێران بە ڕێککەوتنی ناوکی گوتی: “لە ئێستادا ئێران بە هۆی ڕێککەوتنی ناوکی یەوە دەتوانێ کەڵک لە قازانجەکانی هەڵگیرانی گەمارۆکان وەربگرێ بەڵام ئەوە پەیوەندی بە کرداری بەرپرسانی تارانەوە هەیە کە چەندە گەرەکیان بێ کەڵکی لێ وەربگرن”.

ئۆباما هەروەها ئاماژەی بە تاقیکارییە موشەکییەکانی ئەم دواییانەی ئێران دا و گوتی: “لەو چەند حەوتووی ڕابردوودا، ئێران چەند تاقیکاری موشەکی هەبووە و ئەوە دەبێتە هۆی دڵەڕاوکێ لە وای ئابووریدا، ئایا ئێران دەخوازێت ئەو پەیامە بدات بە جیهان؟”.

دواتر ئۆباما باسی لە هەناردەکردنی کەشتی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبووڵا کرد و کوتی: “ئەوەی کە ئێران کەشتی پڕ لە مووشەک بۆ حیزبووڵڵا دەنێرێ تا هەڕەشە لە ئیسراییل بکات، ئەوە هەڕەشەیەکی ناوچەییە”.

پێدەچێ ئەو قسانەی ئۆباما ئاماژە بە دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی پڕ لە چەک و چۆڵی ئێرانی لە لایەن فەڕانسەوە بێ.

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ده‌سته‌ڵاتدارانی فه‌ڕانسە ده‌ستبه‌سه‌ركردنی كه‌شتییه‌كی پڕله‌ چه‌كیان ڕاگه‌یاند كه‌ به‌ره‌و سۆماڵ به‌ڕێوه‌بووه‌. ئه‌وه‌ش دووهه‌م جاره‌ له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگدا كه‌ كه‌شتی پڕله‌چه‌ك ده‌ستی به‌سه‌ردا بگیرێت. به‌ڕای پسپۆڕان هه‌ردوو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ئێرانه‌وه‌ بۆ یه‌مه‌ن نێردراون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووهاووڵاتییەکی سەقزی خۆی کوشت/ ئاماری خۆکوژییەکان
بابەتی دواترکۆچبەر بوونی کوردانی باکوور بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان