رۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت له‌میانه‌ی راپۆرتێكیدا رایگه‌یاند، پارته‌كه‌ی پێشووی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدانه پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی رابردوودا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌وه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتی گرتووه‌ته ده‌ست، ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی له‌ده‌ستدا.
له‌ئێستادا ئه‌ردۆغان له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه كه 276 ده‌نگی به‌ده‌ستبهێنێت و جارێكی تر ده‌سه‌ڵاتی تاكڕه‌وی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه، به‌ڵام ره‌نگه ئه‌و ئاواته‌ی نه‌یه‌ته دی، چونكه خه‌ڵك زیاتر چاوی له‌سه‌ر سێ پارته ئۆپۆزسیۆنه گه‌وره‌كه‌یه.
یه‌كێك له‌و سێ پارته ئۆپۆزسیۆنه پارتی دیموكراتی گه‌لان “هه‌ده‌په”یه كه هیواخوازه سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی حوزه‌یرانی رابردوو دووباره بكاته‌وه و پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له زۆرینه‌ی ره‌ها، بێبه‌ش بكات.
به‌گوێره‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت، دیاره ناكۆكی ئه‌مڕۆی توركیا، زیاتر له‌نێوان ئه‌ردۆغان و سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی گه‌لان دایه. نه‌یارانی ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری ئێستا به‌هه‌وڵدان بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سوڵتانه‌كان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن. ده‌میرتاشیش به‌هۆی توانا‌و لێهاتوویی له وتار و گه‌یاندنی پارته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا بۆ شانۆی سیاسه‌تی توركیا و ره‌نگدانه‌وه‌ی هیواكانی كوردی توركیا له‌ناو په‌یامه‌كانیدا، به ئۆبامای كورد ناوده‌برێت. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌میرتاش توانیویشیه‌تی هاوڵاتیانی غه‌یره كوردیش به‌لای حزبه‌كه‌یدا رابكێشێت.
هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌كه‌ی توركیا كه چه‌ند سه‌عاتێكه ده‌ستیپێكردووه، پاش ئه‌وه هات كه حزبه سیاسییه‌كان، پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی حه‌وتی حوزه‌یرانی رابردوو، شكستیان هێنا له پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئیئتیلافی له‌و وڵاته‌دا.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وێنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و ناوخۆی چوار ساڵی توركیا ده‌كێشێت كه وڵاتێگی گرنگه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا خه‌ڵك له 81 پارێزگای وڵات نوێنه‌رانیان بۆ خولی داهاتووی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێرن. به‌گوێره‌ی ده‌ستووری توركیا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه هه‌موو چوار ساڵ جارێك ئه‌نجامده‌درێت. توركیا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا بۆ 85 ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن، دابه‌شكراوه.
ئه‌و پارێزگایانه‌ی توركیا كه 18 ئه‌ندامی په‌رله‌مانیان ده‌بێت، به یه‌ك ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن داده‌نرێن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی 19 تا 35 په‌رله‌مانتاریان ده‌بێت، بۆ دوو ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێن. ئه‌و پارێزگایانه‌ش كه 35 ئه‌ندام زیاتر هه‌ڵده‌بژێرن بۆ سێ ناوچه‌ی هه‌ڵبژاردن دابه‌ش ده‌كرێن.
هه‌ر هاوڵاتییه‌كی توركیا ته‌مه‌نی 25 ساڵی ته‌واوكردبێت مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی، خۆی كاندید بكات.
هه‌ر كه‌سێك خوێندنی سه‌ره‌تایی ته‌واو نه‌كردبێت یان راژه‌ی سه‌ربازی نه‌كردبێت یان بۆ ماوه‌ی ساڵێك زیندانی كرابێت ئه‌وا مافی ئه‌وه‌ی نییه خۆی كاندید بكات بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی له توركیا.
سه‌باره‌ت به مافی ده‌نگدانیش، هه‌ر هاوڵاتییه‌كی توركیا، ته‌مه‌نی 18 ساڵی ته‌واو كردبێت، مافی ده‌نگدانی هه‌یه.
له هه‌ندێك له پارێزگاكان سندوقه‌كانی ده‌نگدان له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تا چواری ئێواره كراوه‌یه بۆ ده‌نگدان، به‌ڵام هه‌ندێكی تریان پرۆسه‌ی ده‌نگدان له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا پێنجی ئێواره به‌رده‌وام بێت.
هه‌ر ده‌نگده‌رێك ئاماژه‌ی “به‌ڵێ” له ئاستی كاندیده دڵخوازه‌كه‌ی داده‌نێت له فۆرمی ده‌نگداندا. ئه‌وه‌ی كه ده‌نگدانه‌كه‌ی پوچه‌ڵ ده‌كاته‌وه دانانی شتێكی به‌ده‌ر له‌و ئاماژه‌یه‌یه یان ده‌نگدانه له ناوچه‌یه‌كی تر.
له رۆژی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌گوێره‌ی یاسا هیچ كه‌سێك بۆی نییه خواردنه‌وه كهولییه‌كان یان هه‌ر مادده‌یه‌كی تر كه ببێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی هۆش، بفرۆشێت. هه‌روه‌ها هیچ كه‌سێك ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر مۆڵه‌تیشی هه‌بێت، بۆی نییه چه‌ك هه‌ڵبگرێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا 16 حزب به‌شداری ده‌كه‌ن كه دیارترینیان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان (ئه‌كه‌په) و پارتی گه‌لانی دیموكراتی (هه‌ده‌په) و پارتی گه‌لی كۆماری (جه‌هه‌په) و پارتی بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رست (مه‌هه‌په)ن. سه‌رباری ئه‌و حزبانه‌ش، 21 كاندیدی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری ده‌كه‌ن.
ئه‌كه‌په له 2001و هه‌ده‌په له 2012 دامه‌زراوه. جه‌هه‌په له 1923 له‌لایه‌ن مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك كه دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیایه، دامه‌زراوه. مه‌هه‌په‌ش له 1969 له‌لایه‌ن ئه‌لب ئه‌رسڵان توركش دامه‌زرێنراوه. باره‌گای سه‌ره‌كی هه‌ر چواریشیان له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌خته.
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا مافی ده‌نگدانیان هه‌یه، 54 ملیۆن و 49 هه‌زارو 940 كه‌سه‌و ژماره‌ی سندوقه‌كانی ده‌نگدانیش 175 هه‌زار و شه‌ش سندوقن، له‌وانه‌ش 358 سندوقیان له زیندانه‌كاندا دانراون.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: والی عه‌لی
سه‌رچاوه: aawsat.com
لە سائتی خەندان وەرگیراوە