Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئوسترالیا بەشێک لە گەمارۆکانی خۆی لەسەر ئێران لابرد

ئوسترالیا بەشێک لە گەمارۆکانی خۆی لەسەر ئێران لابرد

0
928

لەدوای ڕێککەوتننامەی بەرجام تا ئێستاش پەیوەندی ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان وڵاتان، کۆمپانیاکان، بانکەکان و زۆرێک لە وڵاتان، ئاسایی نەبونەوە، ئێرانی شلەو بارەوە گلەیی خۆی هەیە و باڵی تووندئاژۆی نیزامیش دەڵێن ڕووحانی ئەو بانگەشەی تەنیا بۆ هەڵبژاردنەکان بەکار هێناوە و لە ڕاستیدا بەرجام هیچی بۆ ئێران تێدا بەستە نەبووە و هەر هەموو جیهان خۆ لە پەیوەندی و کردنەوەی دەرگاکانی بە ڕووی ئێراندا دەبوێرێت، بەڵام ئوسترالیا یەکەم وڵاتە کە ڕایدەگەیێنێت گەمارۆکانی خۆی لەسەر ئێران لادەبا، ئەوە شلە حاڵێکدایە کە هەندێ لە ئەیالەتەکانی ئامریکا گەمارۆی نوێیان لەسەر ئێران داناوە.

فەرمانگەی کاروباری دەرەوە و بازرگانی ئوسترالیا ڕایگەیان کە کۆمپانیا ئوسترالیاییەکان لەوە بەدوا تا ڕێژەی ٢٠ هەزار دۆلاری ئوسترالیایی بۆ پەیوەندی کردن و مامەڵە لەگەڵ ئێران، پێویستیان بە ئیزن و مۆڵەت نییە. شایانی باسە کە ئەوە یەکەم هەنگاوی دەوڵەتی ئوسترالیایە بۆ نیان کردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئێران لە دوای ساڵی ٢٠٠٨ تا ئێستا. ساڵی ٢٠٠٨ وڵاتی ئوسترالیا بە هۆی چالاکییە ناوکیەکانی ئێران و هەروەها گەمارۆ ناونەتەوەییەکان لە دژی ئێران، هەندێ لە مامەڵە و بازرگانییەکانی خۆی لە ئێران هەڵپەساردبوو.

لە هەمان کاتدا دەوڵەتی ئوسترالیا ڕاشیگەیاندووە کە هەندێ سنوور کە بۆ هاوردە و هەناردەی کەل و پەلی هەستیاری وەک چەک و چۆڵ و موشەکی بالستیک لەگەڵ ئێران و هەروەها گەمارۆ بە دژی کەسەکان و هەندێ بنکەی تایبەت، هەروا لەسەر جێی خۆی دەمێنێتەوە.

لە لایەکی ترەوە بنکەی چاوەدێری بە دژی دراوشۆردنەوەی ئوسترالیا (AUSTRAC) ڕایگەیاند: سەرجەم ئاڵووگۆڕییەکانی دراو لەگەڵ ئێران و کورەی باکوور و هەروەها ئەو کەسانەی کە پەیوەندییان لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە هەبێ بە وردی دەکەونە ژێر چاوەدێری.

هەروەها ئەو بنکەیە گوتیشی: ئەو بنکە و کەسانەی کە لەگەڵ ئێران و کوریای باكوور لە پەیوەندیدان دەبێ ئەو ەباش بزانن کە هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ ئەو دوو وڵاتە مەترسییەکی زۆری لەسەرە .

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووعەلی ئەکبەر ساڵحی: لەسەر چالاکییە ناوکێکانمان بەردەوامین
بابەتی دواترخەریکە ناوی کوردستانی رۆژهەڵات لە مێدیای نێودەوڵەتی دەسرێتەوە

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان