گرووپی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی (العقاب) که لقێکی نیزامی سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئه‌هوازه له گرته ویدۆییه‌ک دا هێرشێکی کرده سه‌ر ناوه‌ندێکی سه‌ره‌کی سپای پاسداران له‌و شاره و، دوابه‌دوای چالاکییه‌کانیان به سه‌لامه‌تی گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان
به پێی سه‌رچاوه‌ی هه‌وڵ دوای ته‌واو بوونی کۆتایی هاتنی هێرشی گرووپی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئه‌هواز، هێزێکی سپای پاسداران ده‌ستیان کردوه به لێکۆڵینه‌وه له ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌و، به شێوه‌یه‌کی دژه نامرۆڤانه خه‌ڵک ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌که‌ن.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشکرای کرد ناوه‌ندی سه‌ر به سپای پاسداران له ئه‌هواز شوێنی ڕاهێنانی گرووپی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند گرووپێکی دیکه‌ی سه‌ر به سپای پاسداران بووه.
گرووپی بزووتنه‌وه‌ی (الااحواز) بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی ئه‌هوازه و بۆ دابین کردنی مافه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌هواز تێده‌کۆشن.
ئه‌م گرووپه ڕایانگه‌یاندووه به‌رده‌وام ده‌بن بۆ سه‌ر هێرش کردنه سه‌ر سپای پاسدارن و تا دابین کردنی مافه‌کانیان درێژه به تێکۆشانیان ده‌ده‌ن.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئه‌هواز: هێرشی گرووپی ئازادیخوازی ئه‌هواز بۆ سه‌ر ناوه‌ندی سپای پاسداران له‌و شاره