ڕۆژی ٢ی ڕەشەممە، ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکیە، ئەو ڕۆژە بەتایبەتی بۆ گەلی کورد و بەتایبەتیتر لە خۆرهەڵاتی کوردستان، ڕۆژیکی پیرۆزە و گەلێک بۆنە و ڕێ و ڕەسم دەگیردرێن
ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢ی ڕێبەندان، له ڕۆژزی جیهانیزمانی زگماکی و مامۆستا ههژار و به بۆنهی کۆتایی خولێکی تری خوێندن له گوندی سوێرووی بانه، کۆڕێک له گوندی سوێروو له لایهن ئهنجومهنی ئهدهبی هاژهی کۆخان بهڕێوه چوو.
لهو کۆڕه دا چەندین شێعر و وتار لەمەڕ زمانی دایکی لە لایەن نووسەران و ئەدیبانی کوردەوە خوێندرایەوە
لە بەشێکی تری ئەو بۆنەیەدا ،خهڵات به سهر قوتابیانی دهرچووی خولی فێرکاری زمانی کوردی، دابەش کرا و رێزیان لێ گیرا.
شایانی ئاماژەیە کە لەو بۆنەیەدا، شاعیران و نووسهرانی زۆربهی گوند وشارۆچکهکانی شارەکانی بانه، سهقزو بۆکان بهشدار بوون و به خوێندنهوهی وتار و شێعر، ڕێزیان له ڕۆژی خیهانیزمانی دایک گرت.
پێویست بە ئاماژەیە هەر ئەمڕۆ چەند ئەنجومەن و ناوەندی فەرهەنگی وئەدەبی شاریمەریوان کە بریتی بوون لە ئەنجومەنی سەوزی چیا، ناوەندی فە رهەنگی هونەریی ڤەژین، ٸەنجومەنی فەرهەنگی ٸەدەبیی مەریوان، ناوەندی زانستی-فەرهەنگیی ڕۆنانبە دەرکردنی بەیانییەکەی پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی زمانی دایکیان لە کوردستانیان کرد و پیداگرییان لەسەر دەستەبەر بوونی مافی زمانی دایکی و خوێندن بە زمانی دایکی بۆ کورد کرد.
لە لایەکی تریشەوە، بەشێک لە خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری شاری مەریوان، بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانی زگماکیان لە کوردستانیان کرد و پێداگرییان کرد کە خوێندن و پەروەردە بوون بە زمانی کوردی مافی بێ ئەملا و ئەولایانە و یەکێک لەسەرەکیترین داواکاریەکانی کوردە.