ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ ڕێگە بە دروستبوونی قەندیلێکی نوێ نادەین”

0
740

سەرکۆماری تورکیه‌ دەڵێ وڵاتەکەی ڕێگە بە “دروستبوونی قەندیلێکی نوێ” نادات لە سنوورە باشوورییەکانی خۆیەوە و ڕاشیدەگەیەنێ کە هێزەکانیان درێژە دەدەن بە بۆردومان کردنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی شەڕڤانانی کورد.

لە لێدوانێکدا کە لە تەلەفیزیۆنەکانی تورکیه‌وە بڵاو کرایەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە تورکیه‌ هەرێمی کوردی نادا لەناو خاکی سووریه‌دا قبووڵ ناکا.

ناوبراو گوتی “ڕێگە بە دروستبوونی قەندیلێکی نوێ نادەین لە سنوورەکانی باشوورمانەوە… ئەوان [وڵاتانی ڕۆژئاوا] پێمان دەڵێن بۆردومانەکانمان ڕابگرین. ببوورن، بەڵام شتێکی وا لە بەرنامەی کاری ئێمەدا نییە.”

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لە کاتێکدایە کە ئەنجومەنی ئەولەکاریی نەتەوەیەکگرتووەکان، شەوی ڕابردوو داوای لە تورکیه‌ کردبوو دەست لە بۆردومانکردنی ناوچە کوردییەکانی سووریه‌ هەڵبگرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووئانكارا بڕیاری قەدەغەکردنی پەخش لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمشەوی ده‌ركرد
بابەتی دواترڕژیمی تورکیه‌  عەفرینی تۆپباران کرد و دۆخی هه‌ندێ له‌ شاره‌كانی باكووریش نائارامه‌

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.