ڕۆژی كورد :
ده‌وڵه‌تی ئاڵمان مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ وڵاتانی تۆركیه، ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و میسری ده‌ركردووه. ئه‌م وڵاتانه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانبار كراون به په‌ره‌پێدانی تێكهه‌ڵچوونه‌كانی ولاتی لیبی. كۆنفڕانسی ئه‌م دواییانه‌ی به‌رلین جه‌ختی كردبوو له سه‌ر جێبه‌جێكردنی گه‌مارۆی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ وڵاتی لیبی.
هاوكات له گه‌ڵ زیادبوونی
دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانییه‌كان له په‌ره‌پێدانی ئاڵۆزی و تێكهه‌ڵچوونه‌كان له
وڵاتی لیبی و سه‌ره‌ڕای هۆشدارییه‌كانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌وڵه‌تی
ئاڵمان له ئه‌مساڵی نوێی زایینیه‌دا له گه‌ڵ هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ بۆ چه‌ند
وڵاتی به‌شدار له قه‌یرانه‌كانی وڵاتی لیبی پێك هاتووه و ڕه‌زامه‌ندی خۆی ده‌ربڕیووه.
وه‌زاره‌تی ئابووری ئاڵمان ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٢ی فێورییه له وه‌ڵامی
پرسیاری “سوئیم داخ دێلن”،
نوێنه‌ری پارتی چه‌په‌كان له پاڕله‌مانی ئه‌م وڵاته ڕایگه‌یاند كه ده‌وڵه‌تی
ئاڵمان له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵی زایینییه‌وه مۆڵه‌تی فه‌رمیی هه‌نارده‌كردنی چه‌كی
بۆ چه‌ند وڵاتی به‌شدار كه ده‌وری سه‌ره‌كییان هه‌یه له كێشه و ئاڵۆزییه‌كانی
وڵاتی لیبی، ده‌ركردووه و ڕیگای پێداوه.
له ڕه‌وتی كۆبوونه‌وه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی به‌رلین كه رۆژی ١٩ی مانگی ڕابردوو
به‌ڕیووه‌چوو، ١٦ وڵاتی به‌شدار و ڕیكخراوی جیهانی له سه‌ر جیبه‌جێكردنی گه‌مارۆی
چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی په‌سه‌ند كراوی ساڵی ٢٠١١ زایینی پێكهاتبوون به‌شدار بوون.
توركیه، ئه‌ماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی و میسر له هه‌ژماری ئه‌و وڵاتانه‌دا بوون
كه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تاوانبار كراون به‌وه‌ی كه هه‌روا
به‌رده‌وامن به هه‌نارده‌كردنی چه‌ك و چۆڵ یا ڕه‌وانه كردنی هێزی سه‌ربازی بۆ
وڵاتی لیبی و په‌ره‌پێدان به ناكۆكی و ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م وڵاته.