بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد لە وڵاتی ئاڵمان، دۆینێ یەکشەممە ١٥ی خاکەلێوە، ناوەندی پێکەوە ژیانی کورد و ئاڵمان لە نورنبێرگ سیمینارێكی بۆ ئەکادیمیکار فەریاد فازل عومەر مامۆستای زمان، ئەدەب و مێژوی کورد لە زانکۆی ئازاد لە بەرلین لە ژێر ناوونیاشنای” ئێستا و پاشەڕۆژی نوسین بە زمانی کوردی لە ژێر ڕۆشنایی کاری فەرهەنگنووسیدا”، ساز دا.
لەم سمینارەدا مامۆستا فەریاد فازڵ عومەر لە ٤٥ خولەكدا لەمەڕ جوانی و بەررزی بەرزی زمان و ئەدەبی ئەدەبی دەوڵەمەندی کوردی دوا.
سەرەتای سیمینارەکە خاتو تریفە کورتەیەك لە ژیانی و بەرهەمەکانی مامۆستا فەریاد فازڵ ـی پێشکەش کرد، ئەوەی شایەنی باسە ئەوەشی خستە ڕوو کە لە سەرەتای حەفتاکانەوە پیشەی مامۆستایی لە زمان و ئەدەبی کوردیدا لە زانکۆ و پەیوەندیەکی چالاکی هەیە لەگەڵ شاعیر و نوسەرە ئاڵمانەکاندا و ڕۆڵێکی کارای هەیە لە وەرگێڕاندا لە کوردیەوە بۆ ئاڵمانی و وە بە پێچەوانەشەوە.
پاشان باست عەزیمی ئەندامی کارای دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند، کورتە پەخشانێکی بە ئاڕاستەی چالاکیە مرۆییەکان و پەیوەست بونەوەی بە فەریاد فازل پێشکەش کرد.
بابەتەکانی مامۆستا فەریاد لە چەند تەوەرێکدا چڕ بووونەوە کە بریتی بوون لە نوسینی کوردی و فەرهەنگ نوسین و بەرهەمی عەقڵی کوردی و زمانەکەی و ئەوانەی باسی کوردیان کردووە جیای دەکەینەوە بۆ چەند دەستەیەك : ١/ دراوسێ ناوچەییەکان عەرەب و تورك و فارس. ٢/ گەڕیدە ئەوروپیەکان. ٣/ خۆمان / کورد.
فریار فازڵ لە بەشێک لە قسەکانیدا گوتی: عەرەب دەڵێ زمانی کورد زمانی جنۆکەیە و فارس دەڵێ زمانی کورد یەکێکە لە زمانە ناوخۆییەکانی فارس واتە بەشێکە لە فارسی و تورکیش دەڵێت کورد تورکی شاخاوییە، ئەوروپاییەکانیش کە هاتون بۆ کوردستان هەمیشە لە لایەن کوردەوە میوانداری و ڕێزی گەورەیان لێگیراوە باسی کوردیان لەسەر ئاستێکی بچوك و کەم کردووە و نوسیوەتەوە، کە ئەمەش بونەتە سەرچاوە بۆ نوسەر و لێکۆڵەرەوەکانی دوای خۆیان. بۆ نمونە ئۆسکارمان نوسیویەتی گۆران و لوڕ و زازاکی کورد نین، وە هەروەها باسی لەو نەخشەیەکرد کە کوردی ژورو وە کوردی ناوەڕاست و کوردی باشور کە دەتوانرێت فەرهەنگێكی تایبەت کە نزیکبونەوەی خواروو باکوربێت کە ئەمەش ئامانجی یەکخستنەوەی هەموو کورد دەپێکێ. ئەوەی جێگای خۆیەتی باس بکرێت بۆ تاوتوێی باسەکانی پشتی بە شیعرە بەرزەکانی نالی و گۆران و ئەحمەدی خانی و پیرەمێرد و بابەتایەری هەمەدانی، کە جۆشێکی مرۆیی و کوردی دەبەخشییە ناو ڕۆحی ئامادەبوانەوە. وای لە ئامادەبوان کرد داوای کۆڕێکی تایبەت بە شعر و ئەدەبی کوردی لە داهاتویەکی نزیکدا پێشکەش عاشقانی شعر و ئەدەبی کوردیمان لەم شارەدا بکا، هەر لەم ئێوارەیەدا کۆمەڵێ فەرهەنگی خۆی نمایش کرد و باسی گرنگی ئەم فەرهەنگە نوێیەی کرد کە ماوەی ١٠ ساڵە خەریکێتی، کۆتایی کۆڕەکە دوای گفتوگۆیەکی چڕو سودبەخش بەبەشداری ئامادەبوان کۆتایی هات. ماوە بڵێین دەستەی بەڕێوەبەری ناوەند دەستخۆشی زۆر لە مامۆستای ماندونەناس فەریاد فازیل دەکا و هەموو ئەو دڵسۆزانەشی ژیانی خۆیان تەرخان دەکەن بۆ بەخشینی بەهاو مانای نوێ بە مرۆڤایەتی و کوردەواریمان.