Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی بێ ڕکابەر لە ئاڵمان

ئاکام تەرەغە، وەرزشوانی کوردی بێ ڕکابەر لە ئاڵمان

0
1054

ئاكام تەرغه، کوڕی شەهید ڕەحمان تەرەغە،  لەدایک بوی ١٩٩٤ی زایینی، خەڵکی شاری بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵاتە ولە ئێستادا ماوەی هەشت مانگە نیشتەجێی وڵاتی ئاڵمانە.

ئاکام لە تەمەنی ١٩ ساڵییەوە لە شاری بۆکان دەستی بە وەرزشی ڕەزمی وۆشۆ کردووە و ئیستا لە ئاڵمان وەرزشی ڕەزمی k1 درێژە پێدەدا و لە چەند یاری ئەو وڵاتە بەشداری کردووە.

لە ئێستادا ئاکام سەرقاڵی ئەنجام دانی یارییە لە خولی موتای کیک بۆکس کە لە ئاستی جیهاندا بەڕێوە دەچێ و تا ئێستا شەش یاری لەگەڵ وەرزشوانانی وڵاتانی هولەند، سوید، مەراکێش، سویس، فەڕانسە و پورتەغاڵ کە کێشی ٨٠ کیلۆگرەم ئەنجام داوە و لە هەر هەمووشیاندا بەسەر بەرانبەرەکەیدا سەرکەوتووە و تا ئێستا یەکەمی بێ ڕکابەرە.

ئاکام لەمبارەوە بە ڕۆژی کوردی گوت: سەرجەم ئەو یارییانە بەڕاستی سەخت و دژوار بوون بەڵام ڕوحیە و ئامانجی من ئەوەندە بەرز بوو کە بردمنەوە، کوردبوون لەو بردنەوانەدا، دەوریکیکاریگەری بوو، هەم خۆشحاڵ لەوەی کە کوردێکی و لەو ئاستەدا یاری دەکەی و هەمیش نەترسێکی سەیر لە کورداندا بوونی هەیە کە زۆر جار دەبێتە هۆی سەرکەوتن، زۆر جار بە خۆم دەڵێم، ئاکام تۆ کوردی و نابی بدۆڕێی، هەر ئەوەش ڕەمزی سەرکەوتنمە لەگەڵ هەموو پرۆڤە و ڕاهێنانە بەردەوامەکاندا.

ئاکام لە درێژەی قسەکانیدا گلەیی لە ئامادەنەبوونی کوردەکان لە یاریگاکاندا کرد و کوتی تا ئێستاش لە هیچ کام لە یارییەکاندا نەمبینیوە کوردێک لە یاریگاکە ئامادە بێت و ئەوەش بەشی خۆی ناخۆشە و جێگای تێڕامانە کە هیوادارم لە داهاتوودا کوردەکانیش پەلکێشی یارییەکان بن، بەتایبەت لەو کێ بەر کێ یانەی کە کوردێک تێێدا بەشدارە.

ئاکام لە وڵامی پرسیاری ڕۆژی کورد لەمەڕ هەستی خۆی لە براوە بوونی بەردەوام ئەو یاریانە چیە گوتی: هەست بە قارەمانەتی دەکەم، خۆشحاڵم کە وەک کوردێک لێرە وا توانیومە سەرکەوتنی بەردەوام تۆمار دەکەم.

ئاکام کە لە سەرجەم ئەو یاریانەدا ئاڵای کوردستان و ئاڵمان بەیەکوە هەڵدەگرێ و بەشداری یارییەکە دەبێ و دەشڵی هیچ ڕێگرییەکەم لەو بارەوە لێ نەکراوە و بە پێچەوانە پێشوازیشم لێ دەکرێ.

ئەو یارییانە لە لایەن کاناڵی RTL و یۆرۆ سپۆرت  ڕادەگوازرێن و بڵاو دەکرێنەوە.

تەرەغە تا ئێستا دوو جامی زێڕ و دوو میدالیای زێڕی لەو یارییانەدا وەرگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسەرکەوتنی وەرزشوانانی کوردستانی خۆرهەڵات بەردەوامە
بابەتی دواترڕێبازی خومەینی ئاڵ و گۆڕی تێدا بەدی ناکرێ هەر بۆیەش دەبێ هەوڵی تەحریمی چالاکانە بدەین

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان