Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئامریکا و سووریە بڕیاری ئاگربەست لە سووریەیان دەرکرد

ئامریکا و سووریە بڕیاری ئاگربەست لە سووریەیان دەرکرد

0
4189

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەممە بەرابەر بە ٢٢ی فێوریە، هەندێک دیپلۆماتی ڕۆژئاوایی ڕایانگەیاند کە ئەمریکا و ڕووسیە، پێش نووسی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە سووریە لە ڕۆژی شەممە ٢٧ی فێوریەیان، واژۆ کردووە. ئە وپێش نووسە هەروەها بانگهێشت کردن لەق گرووپانە کە هاوڕای دەست پێکردنی ئاگربەستەکەن، لە خۆ دەگرێ.

ڕیاز حیجاب، سەرۆکی دەستەی باڵای دانوستانەکانی دژبەرانی سووریە وێڕای ئەوەی کە داوای گارانتی ناونەتەوەیی بۆ ناچار کردنی سووریە، ئێران و شێوەسەربازییە فیرقەگەراکان کرد کە پێبەندی ئاگربەستەکە بن و لە هەمان کاتێشدا داوای کرد کە ناوچە گەمارۆدراوەکان لە ژێر گەمارۆ بێنە دەر و زیندانیەکان ئازاد بکرێن، لەو بارەو ەگوتی: گرووپە شۆڕشگێڕەکان بەو مەرجە کە ناوبژیوانی ناونەرەوەیی لە ئارادا هەبێ، لەگەڵ ئاگربەسەتەکە کۆک دەبن.

لە لایەکی ترەوە هادی ئەلبەحرە، سەرۆکی پێشووتری هاوپەیمانی نەتەوەیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە، پێداگری کرد کە ئە وئاگربەستە پەیوەستە بە پێ مل بوونی سووریە بە ڕاگرتنی بۆمباردمانەکان. ناوبراو هەروەها لە وتووێژێک لەگەڵ ئەلعەرەبیە گوتی: پیویستە موسکۆ گوشار بخاتە سەر ئێران و رێکخراوەکانی سەر بە ئێران تا کۆتایی بە هێرشەکانی خۆیان بهێنن.

شیاوی ئاماژەیە کە هەروەک لە دانیشتنی پێشووی ئەو وڵاتانە لە ئاڵمان ڕاگەیێندرابوو، ئەو ئاگربەستە، بەرەی نووسرە و داعش لە خۆ ناگرێ.

تا ئێستاش دیار نیە ئیران لە هەمبەر ئەو ڕێککەوتنە چ پەرچەکردارێکی دەبێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووبانه‌: ده‌ستبه‌سه‌ر کردنی که‌سێک له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌
بابەتی دواترعەلی فەتحی: زۆربەی وه‌رگێڕە فارسه‌کان، دەقە مێژووییەکان به‌قازانجی خۆیان دەشێوێنن

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان