Google search engine
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئامریکا دۆخی تایبەتی بە دژی ئێران نوێ کردەوە

ئامریکا دۆخی تایبەتی بە دژی ئێران نوێ کردەوە

0
4578

دوای ئەوەی کە ئەمڕۆ چوار شەممە ١٩ی ڕەشەممە فەرماندەی هەوافەزای سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی لە دوای تاقیکردنەوەی مووشەکێکی دوور هاوێژ لە ڕۆژی سێ شەممە١٨ی ڕەشەممە، بتاقیکردنەوەی دوو مووشەکی دوورهاوێژی تر بە ناوەکانی (قەدەر ئێچ) و (قەدەر ئێف)  ڕایگەیاند کە  ئەو مووشەکە دوورهاوێژانە بۆ لێدان و پێکانی دووردەست ترین دوژمنمان واتا ئیسراییل ساز کراون و داڕێژراون، باراک ئۆباما ڕایگەیاند کە دۆخی تایبەت بە دژی ئێران بۆ ماوەی یەک ساڵی تر نوێ دەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی ڕەشەممە، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، باراک ئۆباما، فەرمانێکی دەرکرد کە بە پێی ئەو فەرمانە سەرەرای ڕێککەوتننامەی ناوکی لە نێوان ئێران و وڵاتانی پێنج کۆی یەک، بە هۆی ئەوەی کە ئێران ئێستاش هەڕەشەیەکە بۆ سەر تەناهی و ئاساییشی نەتەوەیی ئەمریکا، بۆ ساڵێکی تر دۆخی تایبەت بە دژی ئێران ڕاگەیێندراوە و واژۆ کراوە.

ئەو فەرمانە کردەییە، هەمان فەرمانی کردەیی ١٢٩٥٧ـە کە بیل کلینتۆن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ساڵی ١٩٩٥ بە مەبەستی پەرەپێدانی گەمارۆکان بە دژی پیشەسازی نەوتی ئێران، دەری کردبوو.

هەروەها باراک ئۆباما لە نامەیەکی تردا کە بۆ سەرۆکی پارلمانی ئەرمیکا و سەنای ئەو وڵاتەی نووسیوە باسی لە جێ بە جێ کردنی پێکهاتنی هەمەلایەنەی ناوکی لەگەڵ ئێران و لابردنی گەمارۆکانی کردوە بەڵام پێداگری کردووە کە گەمارۆ ناناوکێکان وەک پێشوو هەر لەسەر جێگای خۆیانن و لانەچوون.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووسنوورەکانی ئەورووپا بە تەواوەتی داخرا/ ئوسترالیا 9 هەزار پەنابەری ئێرانی دیپۆرت دەکاتەوە
بابەتی دواتریه‌مه‌ن: له‌ سه‌ر ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی، سکاڵایه‌ک ئاراسته‌ی ڕێکخراویی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کا

Leave a Reply

This site uses Akismet to reduce spam. Learn how your comment data is processed.

نوێترینەکان
بەیاننامەی پشتگری لە بانگەوازی مانگرتنی گشتی لە دووهەمین ساڵیادی قەتڵی حکوومەتیی ژینا ئەمینی حەسەن نەسروڵڵا : بڕیارمان داوە بەبێ پاڵپشتی ئێران ، هێرش بکەینە سەر ئیسرائیل چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پرۆفیسۆر "عەلی قلیچ" کۆچی دوایی کرد جێگری بەرپرسی پۆلیسی ئەمنیی خاش کوژرا گرنگی ڕۆڵی دایک لە پەروەردەی نەتەوەییدا پنتاگۆن : جووڵەی هێزەکانی ئەمریکایی لە ناوچەدا رێگر بوو لە هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئیسرائیل سەرۆکایەتیی کۆنفرانسی نەتەوەیەگگرتووەکان بۆ داماڵینی چەک دەکات و ئێران و سووریا تووڕە دەکات کەشتیی یو ئێس ئێس ئەبراهام لینکن گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕست  ڕاهاتن لە ڕاگەیاندن لە سیاسەتی دەسەڵاتی داگیرکار و  خۆسەپێندا. ئیسرائیل :هێرشەکانمان بۆ سەر غەززە بەردەوام دەبێت وەزیرەپێشنیارکراوەکانی پزشکیان دەنگیان پێدرا ، بەڵام پەرلەمانی ئێران کەوتە ژێر پرسیارەوە چاودێریی مافی مرۆڤ سەبارەت بە هەڵکشانی ئاماری لە سێدارەدان لە ئێران هۆشداری دەدات ئاماری چەکی پووچی (بەرگەشتی ) بانکی لە ئێران گەیشتۆتە هێڵی سوور چی بکرێت بۆ دەرچوون لە نسکۆی خەباتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان