ئامریکا دوو حەوتووی دەرفەت دا بە بەغدا تا گرووپە شێوەسەربازییە شیعەکان هەڵوەشێنێ

0
583

بە پێی هەواڵەکان، دەوڵەتی ئامریکا نامەیەکی بۆ حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ناردووە و تێێدا دوو حەوتوو دەرفەتی داوە بە عێراق تا گرووپە شێوەسەربازییە شیعەکان هەڵوەشێنێتەوە.

واشنگتۆن لەو نامەیەدا باسی لەوە کردووە کە هەزاران سەربازی لەشکری ١٠١ی ئەمریکا کە لەو دواییانەدا لە عێراق جێگیر کراون، پشتیوانی پێویست لە شوێنە حکومەتییەکانی عێراق دەکەن و ناهێڵن لە هیچ ڕووداوێکی ئەگەریدا کێشەیان بۆ درووست ببێت، بەو پێیەش ئیتر هیچ بیانوویەک بۆ بوونی ڕێبەرانی خۆبەخشی خەڵکی و خۆجێی بۆ بەردەوام بوون لەسەر عەمەلیاتی پارێزەرانە لە عێراق نامێنێ.

ڕێکخستنی ئەو گرووپە شیعانە لە عێراق و بەتایبەتی لە بەغدای پایتەخت، چەند ساڵێکە و بە پێی فتوای مەلای موفتی ئەو وڵاتە واتە سیستانی ڕێکخراون لە ژێر ناوی “ڕاگرتنی ئاسایش”، دەست تێوەردان لە کاروباری ئەو وڵاتەدا دەکەن و هەندێک سەرچاوەش باس لەوە دەکەن کە ڕێبەری ئەو هێزانە بە دەست ئێرانییەکانە و لەژێر چاوەدێری و فەرمانی ئێراندا کار دەکەن.

ئامریکا لەو نامەیەی خۆیدا بۆ عەبادی نووسیویەتی: “باشتر وایە تا خۆبەخشەکان هەڵوەشێنەوە و بەو جۆرە بەر بە سازبوونی ئاژاوە و تێکهەڵچوون بگیردرێت”.

شایانی ئاماژەیە کە بە وتەی چاوەدێران، خەریکە گۆڕانی بارتەقای هێز لە ناوچەکە دێتە ئاراوە، وڵاتانی عەرەبی بە فەرماندەیی عەرەبستان ئامادەن هێز بۆ سووریە بنێرن و لەو لاشەوە ئەمریکا وێڕای پشتیوانی کردن لە عەرەبستان بۆ ناردنیهێز، خەریکە بەر بە زیادبوونی دەست و پێوەندەکانی ئێران لە سووریە و عێراق، دەگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.