ڕۆژی كورد :
ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی دوو سێ مانگی داهاتوودا ڕێژه‌ی گشتیی هێزه‌كانی خۆی له وڵاتی عێراقی فێدراڵ كه له ئێستادا ئه‌گاته نزیكه‌ی 5200 كه‌س بۆ ڕێژه‌ی 3500 كه‌س كه‌م ده‌كاته‌وه. ڕه‌وتی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه ئامریكاییه‌كان له وڵاتانی عێراقی فێدراڵ و ئه‌فغانستان یه‌كێك له به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد تڕا‌مپ بووه.
ڕۆژی هه‌ینی ڕێكه‌وتی 27ی ئاگووست نوێنه‌رێكی ده‌وڵه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا ڕایگه‌یاند كه بڕیاره به‌شێك له هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته جێگیر كرا‌و له وڵاتی عێراقی فێدراڵ كه بۆ به‌ربه‌ره‌كانێ و شه‌ڕ له گه‌ڵ هێزه تێرۆریسته‌كانی داعیش له‌و وڵاته و ڕاهێنانی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عێراق نیشته‌جێكرابوون، به‌م زووانه له‌و وڵاته بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێندرێنه‌وه بۆ ئا‌مریكا و زێدی خۆیان. نوێنه‌رانی به‌ره‌ی هاوپه‌یمانی دژه داعیش به ڕێبه‌رایه‌تیی ئا‌مریكا له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن كه له ئێستادا سۆپای عێراقی فێدراڵ توانای به‌ربه‌ره‌كانی له گه‌ڵ پاشماوه‌ی هێزه تێرۆریستیه‌كانی داعیشیان له وڵاته‌كه‌یان دا هه‌یه و چی دیكه پێویستیان به یارمه‌تی هێزه هاوپه‌یمانه‌كان نه‌ماوه.
هاوكات وه‌زاره‌تی به‌رگری ئا‌مریكا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه و كاتی دیاریكراوی ئه‌و هێزانه له وڵاتی عێراقی فێدراڵ به فه‌رمیی هیچ ڕاگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه و هیچ باسێكیان نه‌كردووه. ده‌وڵه‌تی ئا‌مریكا له مانگی حۆزه‌یرانی ڕابردوو دا كشانه‌وه هێزه‌كانی خۆی له وڵاتی عێراقی فێدراڵ به به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ڕاگه‌یاندبوو. هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان پیشتریش باسی ئه‌وه‌یان كردبوو كه مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وان له وڵاتی عێراقی فێدراڵ هه‌میشه‌یی و به‌رده‌وام نابێت. جێگای ئاماژه‌یه یه‌كێك له به‌ڵینه‌كانی دۆناڵد تڕا‌مپ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی خولی ڕابردووی سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا، كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه بێ كۆتاییه‌كانی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ زێد و وڵاتی خۆیان بێت.
له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئه‌و وڵاته‌ش دا كه بڕیاره رۆژی سێهه‌می مانگی نوامبری ساڵی 2020ی زایینی به‌ڕێوه‌بچێت، یه‌كێك له به‌ڵێن و بڕیاره گرینگ و سه‌ره‌كییه‌كانی دۆناڵد تڕا‌مپ كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه هێزه سه‌ربازییه‌كانی بۆ نیشتمان و ناو بنه‌ماڵه‌كانیان ناو براوه و به‌ڵێنی سه‌ره‌كی ئه‌م خوله‌یه. هاوكات بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئا‌مریكا له وڵاتی عێراقی فێدراڵ له ڕێكه‌وتی 8ی ئاگووست له چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ “مسته‌فا كازمی”، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له گه‌ڵ دۆناڵد تڕا‌مپ، سه‌رۆك كۆماری ئا‌مریكا هاتبووه ئاراوه و باس كرابوو. دیاره دۆناڵد تڕا‌مپ پێشتریش و پێش چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ مسته‌فا ئه‌لكازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فێدراڵ ڕایگه‌یاندبوو كه وڵاته‌كه‌ی به‌ڵێنی داوه به كشانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نی 3 ساڵه‌دا و پێویسته ئه‌و به‌ڵینه‌ی به ئاكام بگه‌یه‌نێت. دۆناڵد تڕا‌مپ وێڕای ئاماژه پێكردن به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌می هێزه سه‌ربازییه‌كانی له وڵاتی عێراقی فێدراڵ جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردبوو كه هێزه‌كانی ئا‌مریكا له‌وێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كات ڕژیمی ئێران ویستی له‌و وڵاته هه‌نگاوێك هه‌ڵبگرێت ئێمه یارمه‌تیده‌ری عێراق بین. تڕا‌مپ وێڕای جه‌خت كردنه‌وه و دووپاتكردنه‌وه‌ی خواستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراقی فێدراڵ ڕایگه‌یاند و وتیشی : هیواخوازین ڕؤژێك عێراق به جێبهێڵین كه ئه‌وان بۆ پاراستنی وڵاته‌كه‌یان و ڕاگرتنی باری ئه‌منی و سه‌قامگیر كردنی وڵاته‌كه‌یان پێویستیان به ئێمه نه‌بێت.
سۆپای ئا‌مریكا ساڵی 2003ی زایینی و له سه‌ركردایه‌تیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان چوونه ناو خاكی عێراقه‌وه و ڕژیمی سه‌دام حسه‌ین یان ڕووخاند. ژماره‌ی گشتی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئا‌مریكا جێگیركراو له عێراقی فێدراڵ زۆر جار گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 170 هه‌زار كه‌س كه له 500 بنكه‌ی سه‌ربازی له خاكی ئه‌و وڵاته‌دا جێگیركرابوون و چالاكی و ڕاھێنانیان ده‌كرد به‌ڵام له ئێستادا ژماره‌ی گشتی ئه‌و هێزه سه‌ربازییانه گه‌یشتووه‌ته 5200 كه‌س كه وه‌ك باس كرا بڕیاره یه‌ك له سه‌ر سێی ئه‌و هێزانه له ماوه‌ی داهاتوودا بكشێنه‌وه و له‌و وڵاته ده‌ركه‌ون.