ئامریكا سیسته‌می به‌رگری مووشه‌كی پاتریۆتی له‌ عێراق جێگیر كردووه‌

0
968

ڕۆژی كورد :
ئامریكا به‌ مه‌به‌ستی به‌رگری له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ و ناوه‌نده‌كانی خۆی له‌ وڵاتی عێراق هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌ به‌ دامه‌زرانی سیسته‌می به‌رگری دژه‌ مووشه‌كی پاتریۆت له‌م وڵاته‌. ئه‌م هه‌نگاوه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ به‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی “عه‌ینۆل ئه‌سه‌د” و “هه‌ولێر” ئه‌نجام ده‌درێت.

هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكا له‌ وڵاتی عێراقی فێدراڵ زیاتر چڕ بوونه‌ته‌وه‌، ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ به‌ هێرشی مووشه‌كی ڕژیمی ئێران بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی سه‌ربازی نیوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و عه‌ین ئه‌سه‌د له‌ عێراق به‌ په‌ڕپه‌رۆچكه‌ی خۆی گه‌یشت. ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ره‌تای مانگی ژانۆیه‌ له‌ كاردانه‌وه‌ی هێرشی فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی ئامریكا بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلی هه‌ڵگری قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی تیرۆریستی سۆپای قۆدسی كۆماری ئیسلامی له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، هه‌نگاوی هه‌ڵهێنا به‌ ئاویشتنی چه‌ن مووشه‌ك به‌ره‌و دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئامریكا له‌ هه‌ولێر و ناوچه‌ی عه‌ینۆل ئه‌سه‌د له‌ وڵاتی عێراق كه‌ به‌ پێی دوایین ڕاگه‌یاندنه‌كانی به‌رپرسانی ئامریكایی نزیكه‌ی ۱۰۰ سه‌ربازی سۆپای ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئامریكا له‌ ڕه‌وتی ئه‌م هێرشه‌ مووشه‌كییانه‌دا بریندار كراون.
ناوه‌ندی هه‌واڵنێری فه‌ڕانسه‌ (AFP) ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ڕێكه‌وتی ۳۱ی ئادار به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتێك له‌ به‌غدای پێته‌ختی عێراقی فێدراڵ باسی دامه‌زراندن و جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی له‌م وڵاته‌ كردبوو. له‌ ڕاپۆرتی ئه‌م ناوه‌نده‌ هه‌واڵنێرییه‌دا هاتووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان به‌ مه‌به‌ستی پارێزگاری له‌ گیانی هێزه‌كانی خۆی له‌م وڵاته‌ هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه‌ به‌ دامه‌زران و جێگیركردنی ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌. هاوكات باس له‌وه‌ كراوه‌ كه‌ ئامریكا ئه‌م سیسته‌مه‌ به‌رگرییه‌ هه‌وایی دژه‌ مووشه‌كییه‌ی له‌ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ینۆل ئه‌سه‌د و شوێنێكی دیكه‌ له‌ خاكی وڵاتی عێراق دامه‌زراندووه‌ بۆ به‌رگری له‌ هێرشه‌ مووشه‌كییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هیزه‌ چه‌كداره‌ شێعه‌كانی هاوپه‌یمانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ عێراق و مه‌ترسی هێرش بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ سه‌ربازییه‌كان و به‌رژه‌وندییه‌كانی ئامریكا له‌و وڵاته‌.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووپەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە، ساڵوەگەڕی شەهیدکرانی پێشەوا قازی موحەممەد و هاوڕێیانی
بابەتی دواترته‌نیا له‌ ماوه‌ی شه‌و و ڕۆژی ڕابردوودا ٦٣٠ كه‌س له‌ ئیاله‌تی نیۆیۆرك به‌ هۆی تووشبوون به‌ په‌تای كڕۆنا گیانی خۆیان له‌ ده‌ست دا

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.