هێزه‌کانی سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان ڕایانگه‌یاند، هێزێکی 8 تا 10 که‌سی ئێرانی له نێوان سنووری ئه‌رده‌بیل و ئازه‌ربایجاندا، که بووه هۆی شه‌ڕ و پێکدادان له نێوان ئه‌و گرووپه‌و هێزه‌کانی سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان دا، له ئاکامدا 5 که‌س له‌و گرووپه ئێرانییه، له لایه‌ن هێزه‌کانی سه‌ر سنووری ئازربایجانه‌و کوژران.
به پێی سه‌رچاوه‌کانی سه‌ر سنووری ئازه‌ربایجان، هێزه‌کانی ئازه‌ربایجان به شوێن ئه‌م گرووپه‌دا که‌وتوون، که له ئاکامی شه‌ڕ له نێوان هه‌ر دوو لا دا، 5 که‌س له‌و گرووپه کوژراون.
ئه‌م شه‌ڕو پێکدادانه له گوندی داشکه‌ند، له سه‌ر سنووری ئه‌رده‌بیل و ئازه‌ربایجان ڕووی داوه، به پێی سه‌رچاوه‌کان، 2 که‌س له‌م گرووپه ده‌ستبه‌سه‌ر کراون ئه‌وانی دیکه هه‌ڵاتوون.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاشکرای کرد، که‌سێکی به‌نگلادشی له گه‌ڵ ئه‌م گرووپه‌دا هاتوه‌ته ناو خاکی ئازه‌ربایجانه‌وه.
90 له سه‌دی ئه‌و ئێرانییانه‌ی که له ئازه‌ربایجان ده‌ستبه‌سه‌ر کراون به تۆمه‌تی هێنانی ماده سڕکه‌ره‌کان له زیندان دان.
ئه‌مه له کاتێکدایه دوو رۆژ پێش فه‌رمانده‌ی سه‌ر سنووری ڕیژیمی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ سه‌رۆکی وڵاتی ئازه‌ربایجان کۆبووه‌وه و، چاوپێکه‌وتنی ئه‌نجام دا.
ماڵەوە ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئێران ئازه‌ربایجان: کوژرانی 5 که‌سی ئێرانی له سنووری نێوان ئازه‌ربایجان و ئێران