٧ی ڕەشەممەی ئەمساڵ، لە حاڵێکدا خولی دەیەمی هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی کۆماری ئیسلامی و خولی پێنجەمی مەجلیسی خبرەگانی ڕێبەری بەڕێوەدەچێ کە زۆربەی نزیک بە تێکڕای ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ڕیفۆرمخواز ناسراون لە لایەن شۆڕای چاوەدێری نیزامەوە، متمانەیان پێ نەبه‌خشراوە و زۆربەشیان دەنگیان هەڵبڕیوە و بەشێک لە پارێزەر و مامۆستاکانی زانکۆش لە نامەیەکدا بۆ ڕووحانی باسیان لە نەبوونی هەڵبژاردن لە دۆخێکی ئەوتۆدا کردووە، هاوکات زۆربەی هێز و لایەنە کوردییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستانیش بە دانی بەیاننامە، هەڵبژاردنەکانیان تەحریم کردووە و داوایان لە خەڵک کردووە لەو هەڵبژاردنەدا بەشداری نەکەن.
ڕۆژی کورد بە مەبەستی تاووتوێ کردنی ڕای چالاكان و کەسانی خاوەن ڕای کورد، لەگەڵ بەشێک لەو چالاک و چاوەدێرە سیاسییانە، چاوپێکەوتنی ئەنجام داوە، کە چاوپێکەوتنی بەردەست تایبەتە بە بەڕێز ئاریتما محەممەدی، چالاکی سیاسیی کورد.
ڕۆژی کورد: وێڕای سپاس لە بەشداریکردن لەو وتووێژەدا، بفەرموون هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارلمان و خیبره‌گانی ئێران له چ به‌ستێن و هه‌لومه‌رجێكی سیاسی دا به‌ڕێوه ده‌چێ ؟
محەممەدی: هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران له كاتێكدا به‌ڕێوه ده‌چن كه ڕۆژهه‌ڵاتیی نێوه‌ڕاست ڕووی له گۆڕانكاریی نوێیه. ئه‌م گۆڕانكارییانه پێویستیان به تێپه‌ڕبوونی كات و هێنانه‌ئارای دۆخی له‌بار بۆ به‌ده‌ست هێنانی ئاشتیی له ناوچه‌كه ده‌كات. جێگیربوونی ئاشتیش پێویستی به گوێگرتن له نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات، كه ده‌بێ جوغرافیای سیاسیی ناوچه‌كه سه‌رله‌نوێ دابنڕێژرێتهوه. بێگومان كورد وه‌ك به‌شێكی گرینگ كاریگه‌ریی له‌سه‌ر گۆڕانكاریی و ڕووداوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست داده‌نێت و ده‌ور و ڕۆڵی گرینگ و سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕێت. به‌ڵام قه‌یرانه‌كانی سیاسیی ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست باشووری كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه. هه‌ست به به‌رپرسیارێتی نه‌كردنی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی له‌لایه‌ن پارته‌كانی باشووری كوردستان ده‌كرێ پێگه‌ی كورد له ناوچه‌كه و ته‌نانه‌ت له ئاستی جیهانیشدا لاواز بكات. به‌ڵام ڕژیمی ئێران وه‌ك یه‌كێ له هێزه‌كانی كاریگه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاست هه‌رده‌م هۆكاری ناسه‌قامگیریی ئاسایشیی سیاسیی و نه‌ته‌وه‌یی له ناوچه‌كه بووه. ئه‌م ڕژیمه بوونی خۆی له‌سه‌ر تیۆریی درووستكردنی نه‌یار و دووژمنی ده‌ره‌كیی ڕاگرتووه. بێگومان كاتێ كه وڵاتانی لایه‌نگری ئێران تووشی قه‌یران ده‌بن، ڕژیمی ئێران خۆنه‌ویستانه هه‌موو هه‌وڵی خۆی ده‌خاته‌گه‌ڕ به مه‌به‌ستی ڕێگرتن له ڕۆخانی ئه‌م ڕژیمانه. وڵاتانی ئێراق و سووریه، یانخود هاوكارییكردنی ڕێكخراوه‌كانی وه‌ك حیزبۆڵا و شیعه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كرێ ئاماژه گه‌لێكی ڕوون له‌و پێوه‌ندییه‌دا بن. ڕژیمی ئێران له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه كه ده‌بێ ناوچه‌كه به‌رده‌وام ئاڵۆزیی به‌خۆیه‌وه ببینێ. به‌و چه‌شنه ده‌كرێ كێشه‌كان له خۆی دروو بخاته‌وه و قه‌یرانه‌كانی سیاسیی له وڵاتانی ده‌ورووبه‌ر ڕابگرێت. بوونی قه‌یران له ناوچه‌كه و هه‌بوونی ئالۆزیی سیاسیی له وڵاتانی سووریه، ئێراق و یه‌مه‌ن كه ڕژیم ڕۆلی سه‌ره‌كیی تێدا ده‌گێڕێت، بێگومان كاریگه‌ریی له‌سه‌ر دۆخی سیاسیی ئێران هه‌یه. به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌و وڵاته به هۆی ئه‌و هۆكارانه‌وه كه ئاماژه‌م پێیدا گه‌رم و گووڕ ده‌بێ.
ڕۆژی کورد: سیاسه‌تی باڵه جۆربه‌جۆره‌كانی ڕژیم له‌و پێوه‌ندییه دا چۆنه ؟
محەممەدی: ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه تێكڕای باڵه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر بوونی ویلایه‌تی فه‌قیی یه‌كده‌نگ و یهكڕهنگن و هه‌مووان پێكه‌وه له‌سه‌ری كۆكن. كه‌واتا كێشه‌ی نێوان باڵه‌كانی ڕژیم له‌سه‌ر چۆنێتی به‌ڕێوه‌بردنی وڵاته نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مانه كه ڕژیمی له‌سه‌ر دامه‌زراوه. ئه‌مه‌ش ده‌چێته چوارچێوه‌ی یاریی بۆ سه‌رگه‌رمكردنی خه‌ڵك. له ڕاستیدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ریی، جێبه‌جێكردن، چاوه‌دێریی و یاسادانان له وڵاتانی دیكتاتۆرییدا سه‌ربه‌خۆ نین. له وڵاتی ئێرانیش به هه‌مان چه‌شن هیچكام له‌و ده‌سه‌ڵاتانه سه‌ربه‌خۆ نین و له‌ژێر كاریگه‌ریی وه‌لایه‌تیی فه‌قیی دان. هیچكام له باڵه‌كانی ڕژیمیش ڕه‌خنه‌یان له‌وه نییه كه ده‌بێ رێبه‌ر چاوه‌دێر و بڕیارده‌ر بێ. چونكه هه‌ركه‌س بۆچوونی جیاوازی له بۆچوونی ڕێبه‌ر هه‌بێ، ئیزنی به‌شداریی كایه‌ی سیاسیی پێ نادرێت. ئه‌و به‌شه له باڵه‌كانی ڕژیمیش كه خۆیان به ڕێفۆرمخواز پێشان ده‌ده‌ن هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ باڵه‌كانی تنئاژۆ نییه. وه‌ك ئاماژه. له‌سه‌ر ده‌می سه‌رۆككۆماریی ڕۆحانی كه به سه‌رۆكێكی نوێخواز پێناسه ده‌كرێت پتر به‌ندكراوانی سیاسیی له سێداره دراون تاكوو سه‌رده‌می ئهحمهدینژاد كه به كه‌سێكی تنئاژۆ ئه‌ژمار ده‌كرا. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌ك له نێوان باڵه‌كانی ڕژیم نابینین جگه له هندێك درووشم نه‌بێ كه كۆمه‌ڵگایان پێوه سه‌رقاڵ كردووه. كام له باڵه‌كانی ڕژیم له كاتی گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات سیاسه‌تی خزمه‌تكردن به كۆمه‌ڵگایان له پێش گرتووه. كامیان كرانه‌وه‌ی سیاسیی له‌گه‌ڵ خۆ هێناوه. بێگومان هیچكامیان.
ڕۆژی کورد: لێكدانه‌وه و ڕوانینی خه‌ڵك بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چۆنه ؟
محەممەدی: خه‌ڵك له وڵاتانی دیكتاتۆریدا خاوه‌ن ده‌نگ و ڕه‌نگ نین. چونكه له‌و وڵاتانه خه‌ڵك به ناچار له كایه‌كانی هه‌ڵبژاردن به‌شداری پێ ده‌كرێن. سه‌دام حێسن و به‌شار ئه‌سه‌د و حوسنی موباره‌ك هه‌میشه له ده‌نگداندا له سه‌دا سه‌د ده‌نگیان ده‌هێنایه‌وه. ئه‌مه به‌و واتایه نه‌بوو كه به‌شداریكردنی خه‌ڵك له هه‌ڵبژاردندا به واتای داننان به ده‌سه‌ڵاتیی سیاسیی ئه‌و وڵاتانه بێ. بێگومان ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی ئێرانیش كۆمه‌ڵگای به‌سه‌ر چین و توێژی جیاواز دابه‌ش كردووه و ئه‌گه‌ر به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كه‌ن تووشی كێشه ده‌بن. وه‌ك ئاماژه له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی مامۆستایان و كارمه‌نده‌كان له هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر كاره‌كانیان دوور ده‌خرێنه‌وه و مووچه‌یان پێ‌نادرێت. ڕژیم به شێوه‌ی جیاواز گوشار ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵك تاكوو له هه‌ڵبژاردندا به‌شداری بكه‌ن. ئه‌و كه‌سانه‌ش كه خۆیان به‌ربژێر كردووه و مافی ئه‌وه‌یان پێدراوه كه خۆیان به‌ربژێر بكه‌ن هه‌مووان له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ڕیم كۆكن. كه‌واتا هه‌ر كامه‌یان سه‌ر كه‌وێت بۆ ڕژیم كێشه نابێ چونكه ته‌نیا یه‌ك بۆچوون مافی بردنه‌وه‌ی هه‌یه، ئه‌ویش بۆچوونی ده‌سه‌ڵاته. خه‌ڵك له چوارچێوه‌ی ڕژیمهكانی دیكتاتۆریدا ته‌نیا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه به به‌ژن و باڵای ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبدات. كه‌واتا نابێ سه‌یر بێ ئه‌گه‌ر خه‌ڵك بۆچوونیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن ئه‌رێنیی بێ. به‌شداریكردن و نه‌كردنی خه‌ڵك له وڵاتانی دیموكراتیك جێگای باییخه كه خه‌ڵك سه‌ربه‌ست بێ له به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردن. به‌ڵام له ئێران خه‌ڵك خۆنهیستانه به‌شدارییان پێ ده‌كرێت. خه‌ڵكیش له‌و چه‌شه كۆمه‌ڵگانه خاوه‌ن لێكدانه‌وه‌ی زانستیی نین و دۆخی سیاسیی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر بیروبۆچوونی خه‌ڵك هه‌یه.
ڕۆژی کورد: ئایا به ڕای ئێوه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران دا هه‌لومه‌رج بۆ كه‌ڵك وه‌رگرتن له فه‌زای هه‌ڵبژاردن ده‌خوڵقێ ؟
محەممەدی: كاتێ باسی هه‌ڵبژاردن له وڵاتێكدا دێته گۆڕێ ده‌بێ سه‌یری ئه‌وه بكه‌ین كه ئایا له‌و وڵاته‌دا دیموكراسیی هه‌یه یا نه. سیسته‌مێكی سیاسیی دادپه‌روه‌ر كه خاوه‌ن چه‌مكی كولتووری دیموكراسیی بێ، ده‌بێ خاوه‌ن چه‌ند كۆڵه‌كه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی بێ. ئه‌و كۆڵهكانهش بریتین له؛ ئازادی به‌هه‌موو به‌شه‌كانیه‌وه، سه‌ربه‌خۆبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی دادوه‌ریی، جێبه‌جێكار، چاوه‌دێریی و یاسادانان، مافی به‌شداریكردن و به‌شدارینه‌كردنی خه‌ڵك له ده‌نگدان، هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و مافی ده‌ربڕینی بۆچوونی جیاواز. هیچكام له مانه له ئێران‌دا بوونیان نییه، كه‌واتا هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران له شانۆگه‌ری زیاتر ناتوانین هیچ پێناسه‌یه‌كی دیكه‌یان پێ ببه‌خشین. به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنیش ته‌نیا بۆ گهوجكردنی خه‌ڵك و وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یه.
ڕۆژی کورد: تاكتیكی بایكۆتی چالاك واته ته‌حریمی فه‌عال چۆن ده‌توانرێ سازمان بدرێ و رێكخستنی بۆ بكرێ ؟
محەممەدی: بایكۆت كردن، كاتێک كاریگه‌ری ده‌بێ كه كۆمه‌ڵێك هێزی سه‌ره‌كیی كه خاوه‌ن ده‌نگن له كۆمه‌ڵگا، به پێشكه‌شكردنی پڕۆژه ئه‌و هه‌نگاوه ههڵبنێنهوه. ناكرێ ته‌نیا داوا له خه‌ڵك بكه‌ین كه به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا نه‌كه‌ن. ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕپێكردنی ده‌سه‌ڵات له ژڕیمی ئێران‌دا نابێ. به‌ڵام له‌وانه‌یه ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به‌شداری نه‌كه‌ن تووشی كێشه بن. ئه‌و كه‌سانه‌ی كه مووچه یانخود هاوكاریی ئابووریی له ڕژیم وه‌رده‌گرن له ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنیان، مووچه‌كانیان یایخود هاوكارییه‌كانیان ده‌بڕێ. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی مه‌ترسیی له‌سه‌ر ژیانی كۆمه‌ڵێك بنه‌ماڵه‌ی زۆر كه تاكه سه‌رچاوه‌ی داهاتییان ئه‌و یارمه‌تییه‌یه كه له هندێك ڕێكخراوه‌ی سه‌ربه ڕژیم وه‌ری ده‌گرن. وه‌ك هاوكاریی هه‌ژاران و بێزیستی و پیرانه و مزهفیی. بۆ هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگا ڕوونه كه هه‌ڵبژاردن له ئێران‌دا دیموكراتیك نییه. نابێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش هه‌بێ كه له‌ژێر سێبه‌ری ههرڵبژاردندا ئێران به‌ره‌و كرانه‌وه‌ی سیاسیی هه‌نگاو بنێ. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران هێنده به‌ربڵاو نین كه ده‌یان بۆچوونی جیاواز له‌خۆیدا كۆ بكاته‌وه. ته‌نیا ڕێ به بۆچوونێك ده‌درێ كه له‌سه‌ر وه‌لایه‌تیی فه‌قیی كۆك بێ. به‌شداریكردنی خه‌ڵكیش له‌و هه‌ڵبژاردنانه‌شدا به‌و واتایه نییه كه خه‌ڵك به‌شوێن گۆڕانكارییه‌وه بن. چونكه گۆڕانكاریی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئێران‌دا به‌دی نایه‌ت. خه‌ڵك ته‌نیا له‌ژێر گۆشاردا به‌شداری ده‌كات ئه‌گه‌ر بیكات. به‌ڵام حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان خاوه‌ن پڕۆژه‌یه‌كی سیاسیی نین كه بایكوت كردن یانخود نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن كاریگه‌ریی هه‌بێ. چونكه پاش به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ریش خه‌ڵك به‌شداری نه‌كات چی دێته كایه‌وه. چی گۆڕانكارییه‌ك ڕوو ده‌دات؟ بێگومان هیچ. پاش دوو مانگ هه‌مووی له‌بیر ده‌چێته‌وه. بایكوت كاتێك كاریگه‌ریی ده‌بێ كه حیزبه‌كان به پڕۆژه‌وه و به كرده‌وه له گۆڕه‌پانی سیاسیی دا چالاك بن. هه‌روه‌ها پێویسته پڕۆژه‌ی بایكوت له هه‌موو ئێران‌دا به‌ڕێوه بچێت نه‌ك ته‌نیا له ناوچه‌یه‌ك. چونكه ئه‌و ناوچه‌یه تووشی ههڵهواردنی زیاتر ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌هه‌موو ئێران‌دا هه‌ڵبژاردن باتكوت بكرێت و خه‌ڵك به‌شداری نه‌كات ڕژیم فه‌له‌ج ده‌بێ. كوردستان هه‌میشه ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه له چاو ناچه‌كانی دیكه‌ی ئێران خه‌ڵك كه‌متر به‌شداری هه‌ڵبژاردنیان كردووه، به‌ڵام ده‌ستكه‌وتی نه‌بووه. له‌م دۆخه‌دا بایكوتكردن یانخود بایكوتنهكردن هیچ ده‌ستكه‌وتێكی نابێ، چونكه حیزبه‌كان خاوه‌ن هیچ پڕۆژه‌یه‌ك نین كه خه‌ڵك دڵخۆش بكه‌ن. به‌بۆچوونی من هه‌نووكه خه‌ڵك له ڕۆژهه‌ڵات له‌سه‌ر ویستی حیزبه‌كان به پێوه‌ی هه‌ڵبژاردن ناچێت.