ئاره‌ش حوسێن په‌ناهی، چالاکی کوردی خه‌ڵکی دێولان و برای ئەمجەد حوسێن پەناهی چالاکی ناسراوی کورد، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
ڕۆژی کورد: به‌پێێ ڕاپۆرتی کۆمه‌ڵه‌ی چالاکانی مافه‌کانی مرۆڤ له ئێران، له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا، هێزه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ئیتلاعات، چالاکی کورد، ئاره‌ش حوسێن‌په‌ناهی یان دەست بەسەر کردووە.
دەست بەسەر کردنی ئارەش حوسێن پەناهی لە کاتێکدا بووە کە ناوبراو له تارانه‌وه بۆ ئاوایی خۆی گەڕاوەتەوە.
ئارەش حوسێن پەناهی، دانیشتووی ئاوایی قروچیای نزیک شاری دێولان سه‌ر به پارێزگای سنه‌یە.
یه‌کێک له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاندووه، پاش ٣ ڕۆژ هه‌وڵی بێ وچان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٧ی بانه‌مه‌ڕ له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له پێوه‌ندییه‌کی کورتی ته‌له‌فونی‌دا به‌م بنه‌ماڵه‌یە ڕاگه‌یاندراوە که ئاره‌ش له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات له شاری دێولان ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه؛ بەڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌م ئاگادار کردنه‌وه‌یه سەردانی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی حوسێن په‌ناهی بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره هیچ ئاکامێکی لێ نه‌که‌وتۆته‌وه‌و تا ئێستاش هیچ هه‌واڵێکیان لەسەر هۆکاری گرتن‌و شوێنی ڕاگرتنی ئاره‌ش پێ نەدراوە.
شایانی ئاماژەیە، تا ئێستاش هۆکاری دەست بەسەر کرانی لە ناکاوی ئارەش حوسێن پەناهی ناڕوونە.
ماوەی دوو مانگ بەر لە ئێستا، ڕۆژی کورد ئاگادار کردابۆوە کە هەڕەشەی دەست بەسەر بوون لەسەر ئارەش حوسێن پەناهی هەیە بەڵام بە هۆی پاراستنی ئاسایشی ناوبراو، ڕۆژی کورد خۆی لە بڵاو کردنەوەی هەواڵەکە پاراستبوو.