ڕۆژی كورد :
باڵوێزانی وڵاتانی ئێران و ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێكه‌وه وتووێژ و ئاخافتنیان پیك هێنا. به‌رپرسێكی ئیرانی ئه‌م چاوپێكه‌وتنه‌ی به ئاسایی ناوبردووه، به‌ڵام هاوكات ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنه له به‌ره‌به‌ره‌ی دیدار و سه‌ردانی رۆحانی بۆ ژاپۆن به ئه‌نجام كه‌یشتووه. وڵاتی ژاپۆن به ته‌مای ئه‌وه‌یه كه له نێوان پێوه‌ندییه‌كانی ئێران و ئا‌مریكا نێوانجێتی بكات.
له كورته ڤیدیویه‌كی كورت
كه له سه‌ر تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه وا نیشان ده‌درێت كه “كێڵی
كڕافت”، باڵوێزی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئا‌مریكا له كۆبوونه‌وه‌ی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له په‌راوێزی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌منیه‌تی
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، دوابه‌دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌ی فه‌رمیی
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ڕێكه‌وتی ١٩ی دێسامبر له ناو ته‌لاری كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌نجۆمه‌نی
ئه‌منییه‌ت به‌ره‌و لای نوێنه‌رانی وڵاتی ئێران ده‌چێت و له گه‌ڵ “مه‌جید ته‌خت
ڕه‌وانچی” باڵوێزی ئێران وتووێژێكی كورتی پێك هێناوه كه به گشتی ئه‌م
دیدار و ئاخافتنه یه‌ك خوله‌ك و ١٥ چركه‌ی مه‌ودا كێشاوه.
عه‌لیڕه‌زا میر یووسفی، وته‌بێژی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه
یه‌كگرتووه‌كان، له تۆڕی توییتێر جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌م
دیدار و ئاخافتنه به فه‌رمیی به ئه‌نجام گه‌یشتووه. به‌ڵام هاوكات ناوه‌نده
ڕاگه‌یه‌ندنه‌كانی ناوخۆی ئێران هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنه نه‌كردووه.
له ڤیدیوكه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دا ده‌بینرێت كه خاتوو كێڵی
كڕافت باڵوێزی ئا‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دوای كۆتایی هاتنی كۆبوونه‌وه‌كه
به هه‌نگاوه خێرا و به‌رزه‌كانی به‌ره‌و لای باڵوێزی ئێران له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌چێت سه‌ره‌خۆشی و پرسه‌ی خۆی سه‌باره‌ت به گیان له ده‌ستدانی منداڵانی ئێرانی
به هۆی نه‌خۆشی “ئه‌ی
بی” پێشكه‌ش به ناوبراو ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی وته‌بێژی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌ی به بابه‌تێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره نه‌زانیوه و زۆر به
ئاسایی باسی لێكردووه، به‌ڵام له وه‌ها كات و ساتێك‌دا ئه‌م دیدار و چاوپێكه‌وتنه
كه‌م وێنه و به پێی ده‌ركه‌وتن له كورته ڤیدیوكه‌دا زۆر سه‌ره‌نجڕاكێش و چاوه‌ڕواننه‌كراو
بووه. نوێنه‌ری ئێران له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی
پێنجشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجۆمه‌نی ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
كه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕاپۆرتی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت
به دوایین بارودۆخی جێبه‌جێكردنی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ به‌ڕێوه‌چوو وتاری خۆی پێشكه‌ش
كرد. ته‌خت ڕه‌وانچی له به‌شێكی وتاره‌كه‌ی ئاماژه‌ی به چاره‌نووسی ئاوا ئه‌و
منداڵه ئێرانییه كرد كه له ژێر گه‌مارۆكانی ئا‌مریكا گیانی خۆی له ده‌ست دا. ته‌خت
ڕه‌وانچی باسی ئه‌وه‌ی كرد كه چۆن ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن دوو ساڵه تووشی نه‌خۆشی
ئه‌ی بی بووه و له ئاكامدا گیانی خۆی له ده‌ستداوه.
چاوپێكه‌وتن و دیدار نوێنه‌رانی ئێران و ئا‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له
به‌ره‌به‌ره‌ی سه‌فه‌ری حه‌سه‌ن رۆحانی، سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ وڵاتی ژاپۆن و
چاوپێكه‌وتنی ناوبراو له گه‌ڵ شینزۆ ئابێ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته به ئه‌نجام
گه‌یشتووه. دیدار و چاوپێكه‌وتنی رۆحانی له‌و ڕوانگه‌وه گرینگه له به‌ر ئه‌وه‌ی
ژاپۆن به ته‌مای ئه‌وه‌ی نیوانجییگه‌ری نێوان ئیران و ئا‌مریكا بكات بۆ گرژ و
ئاڵۆزییه‌كانی نێوانیان.
ڕۆژی هه‌ینی ڕیكه‌وتی ٢٠ی دیسامبر سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن له یه‌كه‌م ڕۆژی دیدار
و چاوپێكه‌وتنی له گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری ئێران داوای له ناوبراو كرد كه پابه‌ند
بێت به بڕیاره‌كانی به‌ڵێن نامه‌ی ناوه‌كی له چوارچێوه‌ی په‌یمانی ناوه‌كی به‌رجام
و ده‌ورێكی باش بگێڕێت له به‌ره‌و پێش بردنی ئاشتی و ئارامی و سه‌قامگیر كردنی باری
ئه‌منی له ناوچه‌كه‌دا. بڕیار وایه رۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران بۆ ماوه‌ی ٢ رۆژ
له‌م وڵاته بمێنێته‌وه.