تورکیە داوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ سووریە دەکات/شیکردنەوە و لێدوان

0
147

سەرکەوتنەکانی یەپەگە لە شەڕەکانی ناو سووریە و ڕاکێشانی پشتیوانیی جیهانی و هەروەها واژۆکردنی گرێبەستی سەربازیی لە نیوان هەرێمی کوردستانی باشوور و ئەمریکا، تورکیای تووشی سەرسوڕمان و وەرچەرخان کردووە.

 ڕۆژی کورد: دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیە بە فەرمی داوای لێبووردنی لە ڕووسیە کرد، ئەنجا داوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕژیمی سووریە دەکات.

بن عەلی یلدرم، سەرۆک وەزیرانی تورکیە، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی پووشپەڕ باسی لە ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی نێوان تورکیە و سووریە لە داهاتوودا کرد.

یلدرم گوتیشی هیوادارە وڵاتەکەی پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ عێراق و سووریای دراوسێیدا هەبێ.

سەرۆک وەزیرانی تورکیە پێویستیی هەبوونی ئەو پەیوەندییە باشەی گێڕاوە بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسمدا و گوتی:”بۆ سەرکەوتن بەسەر تیرۆریسمدا پێویستە ناوچەکە دۆخێکی جێگیری هەبێ”.

ئەو هەوڵانەی تورکیا لە حاڵێکدان کە بەر لەوە تورکیە یەکێک لە ڕژیمە دژبەرە سەرسەختەکانی بەشار ئەسەد بوو و داوای لابردنی ئەسەدی دەکرد و بەشێکی زۆر و بەرچاو لە ئۆپۆزیسیۆنی سووریە لە تورکیە چالاکی دەکەن.

ئیگۆر بانکراتینکۆ، کارناسی سیاسیی ڕووس لای وایە، ترسی تورکیە لە کوردەکان و سەرکەوتنەکانیانە وا لە تورکیە دەکات داوای لێبووردن لە ڕووسیا و ئاسایی بوونەوەی پەیوەندی لەگەڵ سووریە بکات.

تاهی حەسەنی وەند
تاهیر حەسەنی وەند

تاهیر حەسەنی وەند، چاوەدێری سیاسیی دانێشتووی وڵاتی نۆروێژ، پێشتر لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژی کورددا داوای لێبوردن لە ڕووسیە لە لایەن تورکیای گێڕابۆوە بۆ گوشارهێنان بۆ سەر ڕۆژئاوا بۆ دەست هەڵگرتن لە پشتیوانی لە کوردەکان و لە یەپەگە، چون هەوڵی تورکیە بۆ بە تیرۆریست ناساندنی یەپەگە لە لایەن وڵاتانی ئوروپایی و ئامریکاییەوە سەرکەوتوو نەببوو و تورکیا ئەو هێڵە بۆ گوشارخستنە سەر ئوروپا و ئەمریکا بەکار دەهێنێت.

حەسەنی لەمەڕ داوای یاسیی کرانەوەی پەیوەندیی لەگەڵ سووریە لە لایەن تورکیەوە بۆ ڕۆژی کورد دوا و گوتی: “تورکیە دەیهەوێت سوریە یەک پارچە بمێنیتەوە، بەڵام ئیسرائیل خوازیاری بەردەوام بوونی ئەو شەڕەی ئێستای ناوخۆی سووریەیە، ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە  ئێستا ئەمریکاو وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەموویان خەریکی سازکردنی بنکەی سەربازین لە کوردستان ڕۆژئاوا”

حەسەنی لەمەڕ داهاتووی ئەو سیاسەتەی تورکیە و چارەنووسی کورد دەڵێ: “پێش بینی زۆر ئەستەم و دژوارە بەڵام من پێموایە تورکیا و پ ک ک دیسان دانیشنەکانیان دەست پێدەکەنەوە، چون شەڕ لەگەڵ پ ک ک، بۆ تورکیە هەم تێچووی زۆرە و هەمیش لە بواری ئابوورییەوە خەسارێکی زۆری لە تورکیا داوە و هەمیش مەترسی بەرەو دابەش بوونی تورکیا لە داهاتوودا یەکجار زۆرە، بۆیە من پێموایە دانیشتنەکان دەست پێدەکنەوە”.

ئە وکارناسە سیاسییە کاروباری خۆرهەڵاتی ناڤین لەمەڕ هۆکاری وەرچەرخانە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا دەڵێ: ” تورکیە لە دژی ئەمریکاو ئوروپا دەستی کردووە بە گۆڕین و وەرچەرخانی دژ بە ڕابردوو لە سیاسەتەکانی خۆیدا، ئێستا تورکیە بەنیازە لە داهاتوویەکی نزیکدا ناسنامە بدات ئەو سووریەییانەی کە لە تورکیە نیشتەجێن، من وای دەبینم کە تورکیە دەیهەوێت لە داهاتوودا  ئەو کەسانە وەک ستوونی پێنجەم  لە ناو خاکی سوریەداو بۆ بەرژەوندیەکانی خۆی بەکار بهێنێت”.

حەسەنی لای وایە فاکتەری کورد و دامەزرانی دەوڵەتی تورکیە گرنگی و مەترسییەکی یەکجار زۆری بۆ سەر تورکیا هەیە و تورکیا وەک ڕژیمەکانی پێشوو و ئێستای ئێران لە کاتی سەرکەوتنی کورد لە هەر پارچەیەک، ئامادەیە هەموو رێکەوتن و دان و ستانێک بکات بەو مەرجە پێش بە سەرکەوتنەکەی کورد بگرێت”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت