سەرۆکی شڕناخی ب.د.پ ماوەی 97 ڕۆژە بێ سەروشوێنە

0
740

ڕۆژی کورد: هورشت کوتلەر، بەڕێوەبەری ب.د.پ لە شرناخ، لە 27ی مانگی گوڵانەوە لە شرناخ، شوێن بەزر بووە.
سەرەرای هەوڵی زۆری رێکخراوە هەرێمی و ناودەوڵەتییەکان، هەتا ئێستا بەڕێوەبەری ب.د.پ لە شرناخ، شوێن بزرە و نەدۆزراوەتەوە و هیچ زانیارییەک لەمەڕ مان و نەمان و دۆخی ناوبراو لەبەردەستدا نیە.
پێشتر باس لەوە دەکرا کە هێزەکانی ئاسایشی تورکیە، کوتلەریان دەستبەسەر کردووە، بەڵام هێزەکانی ئاسایش ئەو بانگەشەیان ڕەت کردۆتەوە.
پێشتر هەندێک ماڵپەڕی نزیک لە هێزە تایبەتەکانی تورکیە باسیان لە دەستبەسەر کرانی کوتلەر کردبوو بەڵام تا ئێستاش سەرەڕای سەرجەم هەوڵ و تێکۆشانەکان بۆ دۆزینەوەی کوتلەر، ئەو بەڕێوەبەرەی ب.د.پ تا ئێستاش بێ سەروشوێنە.
تەنانەت بۆ دۆزینەوەی و بینینی کوتلەر، سەردانی دادگای مافی مرۆڤی یەکیەتی ئورپاش کراوە.
هاوکات لەگەڵ شوێن بزر بوونی کوتلەر، دۆخی نیزامی و قەدەغەی داندراو لەسەر باژێڕی شرناخ تا ئێستاش بەردەوامە و ئەوەش گومانەکان لەمبارەوە زیاتر دەکات کە کوتلەر لەلایەن ئاسایش یان هێزی تایبەتیی تورکیەوە ڕفێندراوە و شوێن بزر کراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت