ڕۆژی کورد: رێكخراوێ خانی بۆ لێكۆلینەوەی ھزری بە ھەماھەنگی لە گەڵ پێنكورد سمیناری بۆ دكتور ھێرش قادری بە ناونیشانی عەقلی سیاسی ئێران و ناسنامەخوازی كورد ساز كرد
دكتور ھێرش قادری نووسەری كتێبی عەقڵی سیاسی ئێران و ناسنامە خوازی كورد لە سمینارێك لە شاری ھەولێر تیشكی خستە سەر ناسنامەی نەتەوەیی كوردان بە تایبەت لە ئێران و باسی لەو ھۆكارانە كرد كە تا كوو ئێستاش بەشێكی زۆر لە كوردەكانی ئێران ئەوەندەی خۆیان بە ئێرانی و ئاریایی لە قەلەم دەدەن ئەوەندەی سینگی كورد بوون ناكوتن..
دكتور ھێرش قادری لەم سمینارەدا باسی قەیرانێكی قوڵی كرد كە بە قەیرانی فەلسەفی عەقلیەتی كوردی ناوزەندی كردبوو..ئەو لەو براویەدا بوو كە تاكوو ئێستاش كوردایەتی نەبوەتە ئیدە لە ناو تاكەكاندا ..چونكا كورد بوون بە كەسێك دەبەستنەوە و پێناسەی دەكەن..بە بروای ئەو كێشەی كورد لەم كاتەدا یاسایی و ئەخلاقی نیە بەلكو تەواو فەلسەفیە و پێویستە تاكی كورد مێژووی خۆی بناسێ ..چونكا ھەموو چەمكەكان و ماناكان لە مێژووی ھەر نەتەوەیەك دەبیندرێتەوە ..
ھێرش قادری كە دكتورای لە زانستە سیاسییەكان ھەیە و ماوەیەك لە باشوری كوردستان دەژی ئاماژەی كرد بە ئەو مێژووی نوسراوانەی كورد و لەو براویەدا بوو ئەوەی وەك میێژوو بۆ كورد نوسراوەتەوە كردەوەی غەرزییە و بەسەرھاتی ھۆزەكانی كوردە كە لە ھەموو نەتەوەكاندا ھەیە ..
ئەو ھەروەھا تیشكی خستە سەر ئەوەی ئەگەر نەتەوەیەك مێژووی نەبێ ناسنامەی نیە و دەبێتە بن دەست زلھێزان..بە داخەوە كورد تا كوو ئێستاش ھەر بیر لە بابەتە فەلسەفیەكان و چەمكەكانی ناكاتەوە ھەر بە دوای ئەو مێژوو نوسراوانە كەوتووە كە ھەموویان وەك یەكن و ھیچ بە سود نیە بۆ سەلماندنی كوردایەتی و ھی 50 ساڵی رابردووە ..
قادری ھەروەھا باس لەوەدەكا كە كورد ئێرانی نیە و بە ھیچ شێویەكیش دەولەتانی ئێران ھەر لە سەرەتاوە لە گەڵ ناوی كورد نەبوون و ئەگەر لەو ھەلومەرجەی ئێستاشدا كە بە ھۆی بارودۆخی ھەرێمی كوردستان و ئاڵوگۆری پەیوەندییەكانی دان بە كورد ناوە ئەوە عەقلیەتی سیاسیەتی وای لێكردووە ، ئەو ھیش كات ناڵێ من كورد لە ناو دەبەم..
ناوبراو دەڵێ من ئیسرائیلی دووەم لە ناو دەبەم ..لە سمینارەكە كە ژمارەیەك كەم بەشداریان تێدا كردبوو باس لە سەر شێوازی بە كارھێنانی عەقلیەتی كوردی كرا كە ھەموو كات كورد ھەستیارانە مامەڵەی لە گەڵ پێشھاتە سیاسیەكان كردووە زۆر بە كەمی عەقلیەتی بە كارھێناوە .بۆیە لە ئاستی رووداوەكاندا كەمتر سەركەوتوو و زاڵ دەبێ ..
ھەموكات وا راھاتووە بڵێ:نەتەوەیەكی زوڵم لێكراوە .. رێگای دەرباز بوونی كوردەكانیشی لە ئێستادا بە كار ھێنانی عەقلیەتی سیاسی ناو برد كە ریشەیان لە ناو چەمكە فەلسەفیەكان ھەیە و دەبێ كورد بە جێی خوێندنەوەی ئەو مێژوویانە سود لە چەمكە سیاسی و فەلسەفەییەكان رۆژئاوا وەرگرێ .