شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی ڕەبەت و نەڵاس

0
594

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە باژێڕی ڕەبەت، ڕۆژی ڕابردوو و بە هۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، لە نێوان بنەماڵەیەکی “نەڵاس” و بنەماڵەیەکی باژێڕی ڕەبەت، شەڕ و تێکهەڵچوون هاتۆتە ئاراوە.

ئەو تێکهەڵچوونە کاتژمێر 1ی نیوەڕۆی ڕۆژی پێنج شەممە 4ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی لە نێوان دوو بنەماڵەی باژێڕی ڕەبەت، شەڕ و پێکدادان هاتۆتە ئاراوە  و لە ئەنجامدا دوو کەسیش بەتووندی بریندار بوون.

شوناسی بریندارەکان “کەماڵ بەڕوێ” و “جەماڵ بەڕوێ” ڕاگەیەندراوە کە لە ئێستادا ڕاگواستراون بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت و لەژێر چاوەدێریی پزشکی دان.

هەروەها لەو شەڕەدا چەکی گەرمی “کڵاشینکۆف” بەکار هاتووە.

دەشگوترێ مەترسیی سەرهەڵدانەوەی ئەو شەڕە هەیە و دوو لایەنەکە لە هەمبەر یەکتری ڕاوەستاون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد تا ئێستا هیچ کەس لەو پەیوەندییەدا لە لایەن هێز و بنکەکانی ڕژیم دەستبەسەر نەکراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت