جاشێکی تری ڕژیم کەوتە بەر پەلاماری هەڵۆکانی زاگرۆس

0
3506

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر 21ی  شەوی پێنج شەممە 4ی خەرمانانی 1395ی هەتاوی، بە کاتی تاران، جاشێکی تر لە شارەدێی “حسێن مامە” باژێڕی بۆکان لە کوردستانی خۆرهەڵات کەوتە بەر پەلامار و دەستڕێژ.

شوناسی ئەو جاشە، جەعفەر لوتفپووریان، خەڵکی بۆکان ڕاگەیێندراوە کە دەگوترێ لە گەڕەکی کەوتۆتە بەر پەلامار و دەستڕێژی هەڵۆکانی زاگرۆس.

هەڵۆکانی زاگرۆس وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە، بەرپرسیارەتییەکەیان وەئەستۆ گرتووە و ڕاشیانگەیاندووە لە سزادانی جاش و خۆفرۆش و خیانەتکارەکان لە کوردستان، بەردەوامن.

ماڵپەڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لەمەڕ مان و نەمان یان دۆخی جەستەیی ئێستای ئەو جاشە نووسیویەتی: ” نالەباریی شوێنەکە لە چارەنووسی ئەو خۆفرۆشە ئاگادار نیین”.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

بابەتی پێشووشەڕ لە نێوان دوو بنەماڵەی ڕەبەت و نەڵاس
بابەتی دواترپەیامی کومیتەی ناوەندیی ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان، بە بۆنەی سی وشەشەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی ئەو حیزبە