ڕۆژی کورد، دەنگی پێشمەرگە و خەباتی نوێی ڕۆژهەڵاتی بە جیهانی کرد

0
211

جیا لە هەڵمەتی بەرینی پشتیوانی کردن لە ڕۆژنامەنووس و چالاکی مافی مرۆڤی کورد، محەممەد سدیق کەبوودوەند، لە ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانەوە تا ئێستاکە یەکەم چەخماخەی ڕاسانی خەباتی نوێ لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە لێدراوە، ناوەندەی هەواڵدەریی ڕۆژی کورد جیا لەوەی کە خۆی وەک بەرپرسیارەتییەکی نەتەوەیی و ئەرکداربوونی لە هەمبەر کوردستانی خۆرهەڵات، هەواڵەکانی خولەک بە خولەک و زۆربەی هەرە زۆری لە پێش میدیاکانی تر بلاو کردۆتەوە و کادری کارامەی ئەو ناوەندە تێکۆشاون درووستترین و خێراترین هەواڵ پێشکەش بە خوێنەرانی خۆیان بکەن، لە هەمان کاتیشدا هەوڵێکی بەرین دراوە کە ئەو هەواڵانە لە میدیا جیهانییەکاندا بلاو بکرێنەوەو ڕەنگدانەوەیان هەبێ.

تا ئێستا بەشێکی زۆر لە میدیا جیهانییەکان و بەتایبەت میدیای عەڕەبی بە پشت بەستن بە ڕۆژی کورد، هەواڵەکانی ڕاسانەوە و شەڕی پێشمەرگە، هێزی ئاگرین و ڕاستەقینەی نیشتمان لەگەڵ هیزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی سێدرایان بڵاو کردۆتەوە.

لەو میدیایانە دەکرێ ئاماژە بە بەشێک لەو ماڵپەڕ و هەواڵدەریانه‌ بکەین: بەشی عەرەبیی ماڵپەڕی (یکیتی میدیا)، ماڵپەڕی ئادارپرێس کە بە زمانی عەرەبی وەشان دەکات، ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە لە دوو بەشی فارسی و عەرەبی، هەواڵەکانی دەنگی ئەمریکا بەشی فارسی، ئێران بریفینگ، عەزیزان پرێس، کوردانە، عەدالەت نیوز، اتحاد انجمنها برای ایران ازاد، رادیۆ زەمانه‌، هدهد، ئیران گلوبال، افتابكاران، لبنان فورس و ته‌له‌ڤیزیۆنی ره‌سمیی عه‌ڕه‌بستانی سه‌عوودی واته‌ الاخباریه‌
ئەوە جیا لەوەی کە ماڵپەڕی ڕۆژی کوردیش بە سێ زمانی کوردی و ئینگلیسی و فارسی هەوڵی داوە زانیاری و هەواڵ لەم بارەوە پێشکەش بە خوێنەرانی خۆی بکات و لە ماڵپەڕ و لاپەڕەی فەیسبووکی و کاناڵی تلێگرامی خۆیدا بلاوی کردوونەوە و بەردەوامە

Related Post

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت