لە سۆئێدییەوە
وەرگیڕ حامید مائیلی
بەشی سێهەم و کۆتایی
ناسیونالیزم و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له ڕوانگه‌ی چه‌ند پسپۆڕی ئه‌و بواره‌وه
بێنه‌دیکت ئانده‌رسۆن
بنه‌دیکت ڕیچارد ئۆگورمان ئاندرسۆن 1936/8/26 له شاری کونمینگی چین له دایکبووه . زمانناسێکی ئیرله‌ندی ئه‌مریکایییه و پرۆفسۆری ده‌وڵه‌تناسی ده لێکۆڵینه‌وه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی له زانستگای کۆرنێل له ئه‌مریکا و برای مێژووناسی ناسراو پێرری ئاندهرسۆنە.
توێژینه‌وه له سهرناسیونالیزم
بێنه‌دیکت ئانده‌رسۆن ده مه‌قامی نووسه‌رێکی سیاسی‌دا ،نه‌ته‌وه به پێناسه‌یه‌کی هاوبه‌ش که زۆر زوو بوو به قسه‌ی سه‌ر زاران ده‌ناسێنێ . بۆچوونی و تێڕوانینی ئانده‌رسۆن له مه‌ڕ پێکهاته‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی هەم مۆدێڕن و هەم عه‌مه‌لی بوو. مه‌به‌ست له نه‌ته‌وه وه‌ک ڕوانگه‌یه‌کی ڕووحی ڕه‌وانی ،وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری ببووه بنه‌مای سه‌ره‌کی توێژینه‌وه‌که‌ی .
به‌رهه‌می ئێرنێست گێلنێر یش هه‌ر دهوساڵیدا که هێ ئانده‌رسۆن بڵاوکرابووه که‌وته به‌رده‌ستی خوێنه‌ران . لێره‌ش تێڕوانینه‌که هه‌ر شاره‌ستانییانه بوو ،به‌ڵام گێلنێر بناخه‌یه‌کی بۆ بیری نه‌ته‌وه‌یی له به‌رچاو گرتبوو دهئاڵوگۆڕی چوارچیوه‌ی به سه‌نعه‌تیکردن و مۆدێڕنیزه‌کردنی ،و ئاماژه‌ی به خۆگونجاندنی زمان‌ناسی ده‌گه‌ڵ ئه‌و مۆدێڕنیزمه ده‌کرد . ئه‌رێ له پشت ئه‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه چ فاکتۆڕی گه‌لێکی ڕووحی ڕه‌وانی بوون ؟ ئه‌رێ ئه‌و فاکتۆڕه ڕووحی ڕه‌وانییانه به مه‌به‌ستی سه‌لماندنی بیری نه‌ته‌وه‌یی چلۆن وه‌دیهاتوون ؟
هاوبه‌شێکی نه‌ته‌وه‌یی بریتییه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوبه‌ش ده نێوان جیلی ئێستا و ڕابردوو و داهاتووی ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌دا .ئه‌و هاوبه‌شییه ناتوانێ شتێک بێ بێجگه له‌و تایبه‌تمه‌ندیه ناسراو و نەناسراوانە که ده‌بێ له سه‌ربنه‌مایه‌ک به ڕابردوویه‌کی دوور ودرێژی ڕه‌وتی سروشتی مرۆڤ بۆ پێناسه‌ی خۆی وه‌ک هەودای په‌یوه‌ندی نێوان خزمایه‌تی و دۆستایه‌تی بنیات نرابێ .
هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی هه‌ڵگری ناوه‌رۆکێکی دیکه‌یه ده هه‌ڵسه‌نگاندن ده‌گه‌ڵ ئه‌وداب ونه‌ریته‌ی کۆمه‌ڵگا که زۆرتر فیزیکی ، سه‌رلێشێواوێکی که‌تا ڕاده‌یه‌کیش تایبه‌تین . هه‌موو چه‌شنه هاوبه‌شێکی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌له‌سه‌ر ئه‌و هاوبه‌شییه بێ بنه‌مایانه‌ی نێوان مرۆڤه‌کان پێکدێ ده‌بێ به دڵنییاییه‌وه له‌به‌رچاوبگیرێن . هه‌ر وه‌ک چۆن ده فۆڕمی کۆنی ئه‌و هاوبه‌شییانه‌ی که به‌وردی ده پێکهاته‌کانی یه‌کگرتووی مه‌زهه‌بی یان که‌ونارایی یانه‌دا تاقیکراونه‌ته‌وه . سه‌ره‌ڕای وه‌رچه‌رخانێکی کارا به‌دوای وه‌دیهاتنی ته‌کنیکی نوێی چاپه‌مه‌نی و بڵاوبوونه‌وه‌ی له‌ئوروپادا . تێکه‌ڵاوی به سێکولاریزه کردن وپێشکه‌وتوویی ده کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵی به‌ره‌و کاپیتالیزمدا فۆڕمێکی دیکه‌ی ده‌سکه‌وته‌کانی چامه‌نی که وه‌ک ئانده‌رسۆن مه‌به‌ستێتی ، ده‌بێ بووبێ به بناخه‌یه‌ک بۆ ئه‌و بنه‌ما به‌رینانه له دامه‌زراوه‌کانی نوێی کۆمه‌ڵایه‌تیدا . له لایه‌ن ده‌سکه‌وتی چامه‌نی کاپیتالیزم هه‌لومه‌رجی خوێنده‌واری بۆ جه‌ماوه‌ر ڕه‌خسا که هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو به بنه‌ما بۆ گه‌شه‌کردنی بواری زمان وزمانه‌وانی خه‌ڵکان که خۆی یه‌کێک له هه‌سته پێداویستییه‌کانی هه‌ره گرینگی ناسیونالیزمه بۆهه‌ست به زمان و فه‌رهه‌نگی هاوبه‌ش کردن . به گوێرەی وته‌ی ئانده‌رسۆن بیری نه‌ته‌وایه‌تی ده‌توانرێ بگوێزرێته‌وه یان به‌گونجێندرێ بۆ نێو هه‌موو کۆمه‌ڵێک به‌و مه‌رجه ئه‌و پێناسانه بسه‌لمێندرێن بۆنموونه ئه‌و هه‌لومه‌رجه به‌رینه بۆ ئه‌و په‌یوه‌ندییه هابه‌شییانه و جه‌مارییه که تا ئێستا وه‌دیهاتوون .بۆ ئه‌و پێناسانه‌ی که ده‌و دوایانه‌دا ئانده‌رسۆن بۆ به‌رینبوونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی باسیان ده‌کا ئه‌و سێ تکنیکه‌ن واته سه‌رژمێری خه‌ڵک،خه‌ریته ، موزه(که‌له‌پوری مێژوویی ) . ئه‌وه‌یکه زۆر به ڕادیکاڵ ده لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئانده‌رسۆن وه‌به‌رچاو دێن ،ئه‌وه‌یەکه ئه‌و بە به‌شه یاسایی و به کرده‌وه له سه‌رساغبووه‌که‌ی دامه‌زراندنی ئامرازێک بە مەبەستی یه‌کده‌ست کردنی بواری جوغڕافیایی ،ئه‌ژماری خه‌ڵک ،مێژوو نووسراوه‌کان ،ناوه‌ستێ و هه‌نگاوێک زیاتر به‌ره‌و پێش ده‌نێ و له خۆی ده‌پرسێ ،چن ئه‌و ئامرازانه بۆ پێکهێنانی یاسایه‌ک بۆ کۆمه‌لگای ئێمه ؟ چن ئه‌وانه‌ی که وا پێی ده‌وترێ سه‌رئه‌ژمێری خه‌ڵک ، خه‌ریته ، که‌له‌پووری مێژوویی که نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک ، سنووری به‌ڕیوه‌به‌راتی و مێژووی پێشکه‌وتووی یه‌کده‌ست وهاوبه‌ش ده‌که‌ن ؟
ئانده‌رسۆن نموونه‌یه‌ک بۆ نه‌خشی وه‌دوا خستن یان ڕه‌ددی ئه‌وڕوانگه‌یه دێنێته‌وه و ده‌ڵێ : به‌شێکی لێکدانه‌وه‌ی ساکار له مه‌ڕ وێنه‌ی مه‌حاسه‌باتی ناسه‌رکه‌وتووانه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌کی ڕوونه و واقیعییه‌تێکی دڵته‌زێن که به‌فۆڕمی سه‌رلێشێواوییه‌که‌یه‌وه دیاره .ئانده‌رسۆن ئه‌و دیوی شته‌که‌ش هه‌ڵده‌داته‌وه وئاماژه به ڕاده‌یه‌ک له سه‌رلێشێواوی ده‌کا که بوونه واقیعییه‌تێکی حاشاهه‌ڵنه‌گری وه‌ک وه‌ستان و چوخسان ده دیاریکردنی وێنه‌یه‌ک له چۆنیه‌تی سنوور ده بواری نه‌ته‌وه‌یی دا .
کاڕڵ دابلیوو . دۆچ
کاڕڵ دابلیوو دۆچ له 21/06/1912 له پڕاگ له دایکی بووه و له1/10/1992 له کامبریج ماساچووسێتی ئه‌مریکا کۆچی دوایی کردووه و یه‌کێک له ده‌وڵه‌تناسه‌کان و پڕۆفسۆره به ناوبانگه‌کانی له نێوان ساڵه‌کانی 1958-1967 وله‌دوایه‌ش چالاکی خۆی له زانستگاکانی ئەمریکا درێژه پێداوه . دۆچ له ڕێگای به تایبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌کانی یارمه‌تیده‌رێکی به‌رچاوی سه‌رده‌می مۆدێڕن له مێتۆدی ئه‌زموونی ده بواری توێژینه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تیدا بووه . ده نێوان نووسراوه‌کانیدا بە ”(هاوبه‌شی ئه‌منییه‌تی ) و (توێژینه‌وه له مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی ) بکەین.
به‌رهه‌می کاڕڵ دابلیوو دۆچ واتە (ناسیونالیزم و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان ) ده‌توانین بێ شک بڵێین چه‌که‌ره‌یه‌ک بوو بۆ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی نوێ له مه‌ڕ چه‌مکێکی وه‌ک ناسیونالیزم و بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی . ئه‌و نووسراوه‌یه ئه‌ژمارێکی به‌رچاوی ده‌ساڵی 1966دا لێ چاپ‌کرا وکارل وه‌ک زانایه‌کی جێکه‌وتوو و ئاشنا به توێژینه‌وه‌ی چه‌مکی ناسیونالیزم دوای ته‌واو بوونی شه‌ڕ بوو . گرینگی ده‌وه‌دا بوو که له‌و ڕه‌وته پێشوویییه‌ی نه‌زمی ڕووحی ڕه‌وانی کۆمه‌ڵایه‌تی که له لایه‌ن Gustave Le Bons, Massans psykologi 1895 نوێنه‌رایه‌تی ده‌کرا گوێزرایه‌وه بۆ پێداگری له سه‌ر که‌ره‌سه‌یه‌کی ته‌کنیکی به ده‌ستانه‌وه بۆ کارتێکەرییەکی هه‌رچی زیاتر و فه‌رهه‌نگێکی یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش . سرنجێکی زیاتر به ڕێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ندی جه‌ماوه‌ری کۆمه‌ڵگا ده‌درا و ده‌گونجێندرا _ وده دڕیژه‌پێدانه‌که‌ش نه‌خشی ناوه‌ندی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی وه‌ک یه‌کده‌ست کردنی که‌ره‌سه‌کان به مه‌به‌ستی بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی به خولقێنەر ده‌زانی . ئه‌و ڕه‌وته مۆدێڕنه پێشکه‌وتوویه به روانگه‌یه‌کی نوێی توێژینه‌وه پێی نایه مه‌یدان ، به‌رله هه‌موو شتێک ڕووناکایی خستنه سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌نعه‌تی وگرینگیی شێوه‌ی ئه‌وپێکهاتانه دە پەیوەندی دەگەڵ سه‌رهه‌ڵدانی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌یی یه‌کان . وه‌ک هه‌لومه‌رجێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ دابینکردنی کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌نعه‌تی ئاماژه به په‌یوه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌ری و په‌ره‌پێدان به که‌ره‌سه‌کانی به‌رهه‌مهێنه‌ر له کۆمه‌ڵگا دا ده‌کا .ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی و کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی به‌یه‌که‌وه ده‌لکێندرێن و وێکڕاش وه‌ک مۆدێلێک دێنه به‌ر لێکۆڵینه‌وه . تاریفێکی که دۆچ له ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد به‌پێی ئه‌و بناخه دانراوانه بوو .کارڵ دۆچ له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ بوو که خه‌ڵک له ڕێگای کاناڵگه‌لی ته‌واو و بێ که‌موکوڕی په‌یوه‌ندییه‌کانی جه‌ماوه‌رییه‌وه ده‌کرێ ڕیکبخرێن . وه‌ک دۆچ خۆی به پاڵپشتی ئه‌و مێتوده مۆدێڕنه‌ی توێژینه‌وه که زۆرتر ئاماژه به باسی به‌کرده‌وه‌کردنی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌ییە _ نه‌خشی ڕاسته‌قینه‌ی پێکهاته‌کانی پهیوهندبە ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی چن _ به بێ له به‌رچاوگرتنی چۆنیه‌تی دامه‌زراندن و چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی .
به قسه‌یه‌کی دیکه ده ته‌کنیکی په‌یوه‌ندییه جه‌ماوه‌رییه‌کانی ئه‌و ده‌وڵه‌ته مۆدێڕنه نه‌ته‌وه‌یی یه‌دا ،که خۆی خاوه‌ن نێوێکی ناسیونالیزمی یه ، بدۆزرێته‌وه. له ڕێگای ئه‌وتۆ ته‌کنیکێکه‌وه بۆ په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌توانرێ ڕواڵه‌تی ئه‌و یه‌کده‌ست وهاوبه‌شی کردنانه‌ی له مه‌ڕ فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی دابمه‌زرێ ، بسه‌لمێندرێ ، و هه‌ر هه‌مووشی به پێی پێویست نوێ بکرێنه‌وه .
ده کتێبی (ناسیونالیزم و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان)ی دۆچ چاوی به توێژینه‌وه‌یه‌کی پێشوو له مه‌ڕ ئه‌و چه‌مکه ده‌که‌وێ و ژێرنووسی ده‌کا وه‌ک وێکچووی ده‌گه‌ڵ بیر وبۆچوونه‌کانی خۆی و له باری کۆمه‌ڵناسییه‌وه له سه‌ر هێندێکیان ،ده‌بینێ که ده‌کرێ وه‌ک بنه‌مایه‌ک بۆ ئه‌و تێئۆرییه‌ی که خۆی هێناوێته‌گۆڕێ هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ڵ بکرێ ، جا ئه‌وه‌یه که دۆچ پێشنیاره‌کانی خۆی دێنێته گؤڕێ ، ده‌یانناسێنێ له‌وانه تێئۆری بنه‌ما بۆ ئه‌وپه‌یوه‌ندی به‌که‌لکانه‌ی کۆمه‌ڵگا بۆ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی .جێوازی نێوان کۆمه‌ڵگا و کۆڕ(ده‌سته ) دیاری ده‌کا که له مانای پرده‌بازی حه‌یاتی نێوان ئه‌و جووته تێبگه‌ین .
زۆرجاران دۆچ ئهوبۆچوونهێ Ferdinand Tönnies ی واتهGeneinschaft که له سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌ڵگا و کۆمه‌ڵناسی بوون ،وه‌بیر دێنایه‌وه و ده‌یگووت :ئه‌و فۆڕمه کۆنه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڵ بۆچوونی Demeninschaft وئه‌و ده‌سته وکۆڕه فه‌رهه‌نگی هاوبه‌شییانه‌ی کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنی که به پێی هێزی ته‌کنیکی پێکهاتوون ده‌گه‌ڵ بۆچوونی Gesellschaft زۆر وێکچووییان هه‌یه . جێوازییهکهش ئه‌وه‌یه که به پێی لێکدانه‌وه‌ی Tönnies ده ساڵی 1887 دا له ده‌رفه‌تێکدا که هێشتا ده‌وڵه‌تی‌نه‌ته‌وه‌یی نه‌بووه ئه‌و چه‌مکه که بکه‌وێته به‌ر لێکۆڵینه‌وه . حه‌ولێTönniesئه‌وه بوو که له سه‌ر ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک ڕیکخراوه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی شتێک بنووسێ هاوکات که Deutsch یش ده‌یه‌ویست شتێک بنووسێ ، که ئه‌رێ ئه‌ساسه‌ن ده‌وڵه‌تێکی نه‌ته‌وه‌یی ئیمکانی دامه‌زراندنی هه‌یه .
ناسیونالیزم و په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی پاشان سرنجی Ernest Gellner وBenedict Anderson یان ڕاکێشا و بوونه هۆی گه‌شه‌کردنی نه‌خشی په‌یوه‌ندییه‌کانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده پێکهێنان و وه‌ڕێخستنی فه‌رهه‌نگێکی نه‌ته‌وه‌ییدا.
هووگ ستێن واتسۆن
جۆرج هووگ نیکۆلاس سێتۆن واتسۆن له‌ساڵی 1916 له بریتانیا له دایک بووه و له ساڵێ 1984 کۆچی دوایی کردووه ، پرۆفسۆری مێژووی ڕووس و سه‌رۆکی مه‌دره‌سه‌ی سلاوۆنیک و ڕۆژهه‌ڵاتی ئوروپا له زانستگای له‌نده‌نێ بووه ده نێوان ساڵه‌کانی 1951 تا 1983 دا .
به‌رهه‌می سێتۆن واتسۆن (نەتەوە و دەوڵەت )ده ساڵێ 1977 دا له باری تێئۆرێکییه‌وه ده‌گه‌ڵ به‌رهه‌می کارڵ دۆچ وێچوویه‌کی زۆریان بووه . ده پێشوتاری کتێبه‌که‌یدا سپاسی ئانتۆنی دێ سمیت و دۆچ ده‌کا ،به‌ڵام ئه‌و حه‌ولی نه‌داوه تا شوێنی ئه‌وان هه‌ڵبگرێته‌وه .ناکرێش هه‌ر وا به هاسانی لێکۆڵینه‌وه‌کانی ئه‌و تێکه‌ڵ به لێکۆڵینه‌وه‌کانی تر بکرێن ، به‌ڵام یه‌ک دوو بۆچوونی هه‌ن ده کتێبی ”ده‌وڵه‌تان زۆربه‌رله بوونی نه‌ته‌وه‌کان هه‌بوون ” دا ئاماژه به لاپه‌ڕه‌ی هه‌ووه‌ڵ ده‌کا و جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌کاتەوە که نه‌ته‌وه،مهشڕووت به مێژووی هاوبه‌شه ، که زیاتر له گه‌شه‌کردنی فه‌رهه‌نگی یه‌کده‌ست و هاوبه‌ش ده‌دوێ تا حقووقی ده‌وڵه‌تی و بواری سیاسی .ئه‌و ده‌ڵێی:”یه‌ک نه‌ته‌وه له یه‌کگرتوویی مرۆڤه‌کان که ئه‌ندامانیان دهپهیوهندییهکی به‌هه‌ستی هاوده‌ردی ده‌گه‌ڵ یه‌کتر، فه‌رهه‌نگی یه‌کگرتوو و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی ”دا خۆی ده‌نوێنێ .
ئه‌و خۆ به لێکۆڵینه‌وه له مه‌ڕ ناسیونالیزم وه‌ک تێئۆرییه‌ک خه‌ریک ناکا یان حه‌ولی وه‌کۆکردنه‌وه‌ی به‌ڵگه بۆ باسی نه‌ته‌وایه‌تی نادا . تێئۆری به‌رزه‌فڕانه‌ی ئه‌و زیاتر له‌وانه له شه‌قه‌ی باڵی ده‌دا .حه‌ولی ئه‌وه ده‌دا که سه‌یوانێک به سه‌ر تێگه‌ییشتنی فه‌رهه‌نگی ئوروپایی دا هه‌ڵبدا . که به‌شێکی گه‌وره‌تری ڕه‌وتی مێژوویی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ته نه‌ته‌وه‌ییییه‌کان له ئاسیا و ئه‌فریقاش بگرێته‌وه .
لێره به زمانێکی دیکه‌ی له مه‌ڕ ئه‌و بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆییه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و ئاسه‌واری ئه‌و له سه‌ر چۆنیه‌تی چوارچێوه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه ده‌دوێ . لێکۆڵینه‌وه‌که ئه‌و به‌شه که ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئاسه‌واری ناوه‌رۆکی بزووتنه‌وی نه‌ته‌وایه‌تی له سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌کان ده نێو نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆرکانیشدا ده‌گرێته‌وه . سێتۆن واتسۆن ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو ده‌گرێ که ئه‌و بزووتنه‌وه ناسیونالیستییانهی ڕۆژاوای ئوروپا ئه‌غڵه‌ب شوێندانه‌ربوون له سه‌ر بزووتنه‌وه‌سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کانی له ده‌ره‌وه‌ی ئوروپا ،تا بیری ناسیونالیستی کۆپی بکه‌ن بۆ داوای به ههرێمیکردن و حه‌ول به مه‌به‌ستی بۆ به یه‌کده‌ست کردنی فه‌رهه‌نگی ئه‌و بزاوانه .
نهتهوهودهوڵهت وه‌پێش ئه‌و ئاڵؤگۆڕانه‌ی که هۆی خولقاندنی گه‌رای تێئۆری ده ساڵه‌کانی 1980 دا بوو، که‌وت ، که هه‌ر ئه‌وه‌ش ئیزنی به سه‌رقاڵی ئه‌و بۆ ئه‌و ڕه‌وانگه مێژوویی یه‌ی خۆی ده‌دا . ئه‌و توانی پاشان چه‌که‌ره‌ی تێئۆری لێکۆڵینه‌وه‌ی له مه‌ڕ ناسیونالیزم بخولقێنێ . به‌و مانایه که ئه‌و ده‌یدیت که‌بیری نه‌ته‌وایه‌تی هێزی هانده‌ره ده قووڵایی ناخی هه‌موو ئینسانێکدا ، که ڕیشه‌ی ده سروشتی مرۆڤایه‌تی و میراتی کۆمه‌ڵایه‌تی و له مێژووی کشتوکاڵی هه‌زاران ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ئێمه‌دا هه‌یه.ئه‌و پێیوایه که بەرهەمی نکۆڵی له‌و میراته ڕووحی ڕه‌وانییه هه‌ر وه‌ک چۆن به‌ستێنی بۆ ناسه‌رکه‌وتوانه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ساز ده‌کا بۆ تاکه‌کانیش ساز ده‌کا. زانیاری نه‌ته‌وه‌یی به پێی تێڕوانینی ئه‌و بوونی باشه بۆیه دژایه‌تی ده‌گه‌ڵ پاراستنی هێندێک شتی فه‌ناتیکی ده قالبی نازیسم و دیکتاتۆری که‌له سۆویه‌تدا هه‌یه ده‌کا . نکۆڵی له زانیاری نه‌ته‌وایه‌تی و میراتی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ک هه‌ر له ناسڵامه‌تی سیاسی بگره له ناسڵامه‌تی ڕه‌وانیش ده‌دوێ ، هه‌روه‌ها خۆی له خۆیدا دژایهتییهکیشه ده‌گه‌ڵ شارستانییه‌ت.
ده کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌می باسی نه‌ته‌وه و ده‌وڵه‌ت دا باسه‌که دهههرێمێکی به‌ربه‌رینی لێکۆڵینه‌وه‌دا دێ و ده‌چێ ، و وتووێژه‌کان بادراو وئاڵۆزن .سێتۆن واتسۆن زارکی هه‌گبه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی له دوایین بابه‌تی گرێده‌دا و سه‌ر له نوێ وبیر دێنێته‌وه که زانیاری نه‌ته‌وایه‌تی نه‌ک هه‌ر دزێو نییه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وە شتێکی یەکجارسروشتییه .
مرۆڤایه‌تی ده‌بێ فێربێ هه‌ر وه‌ک چۆن چاره‌ی کێشه‌ی چینایه‌تی و ناعه‌داڵه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ده به‌رنامه‌ی نێو نه‌ته‌وه‌یی خۆیاندا گونجاندووه، ده‌بێ ده‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدان و خۆ نواندنی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌کانیش هه‌ر به به‌رنامه‌یه‌کی نێو نه‌ته‌وه‌یی یه‌وه خه‌ریکی چاره سه‌ری بێ . ئه‌گینابه پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵسوکه‌وتی ده‌گه‌ڵ بکرێ ، مرۆڤایه‌تی به‌ره‌و فه‌وتان و داڕزان هه‌نگاو ده‌نێ . به پێی قسه‌کانی سێتۆن واتسۆن ،هیچکام له‌و فاکتؤڕانه‌ی که باسیان هاته گۆڕێ ناتوانن له بایخیان که‌م بکرێته‌وه له ڕاست پرسگه‌لی ئیدۆئۆلۆژی وئه‌و بهرههمهتازه که‌ڵه‌که‌کراوانه‌ی سه‌رخه‌ڵوزی کووره‌ی کۆمه‌ڵگای سه‌نعه‌تی .لێکۆڵینه‌وه‌ی سێتۆن واتسۆن هه‌ر ده‌ڵێی هه‌موو ناسیونالیزمێکی وهکۆکردووه تا وه‌دوای نیزیکترین به‌رنامه‌ی لواوی میژوو بکه‌ون . هه‌ر وه‌ک هێردێر جارێک له جاران ده سه‌ده‌ی 17دا ده دوایین ئاگادارییه‌که‌یدا گوتوویەتی، (ته‌نیا ئه‌و دەوڵەتە به‌ر حه‌قه کە ده‌توانێ ده‌گه‌ڵ خه‌ڵکی خۆی وبایخه‌کانی سروشتی خۆی به بێ مه‌ترسی ده‌گه‌ڵ خه‌ڵک ونه‌ته‌وه‌ی دیکه‌ش دە ئاشتهوایهکی گونجاو‌دا بژین .سێتۆن واتسۆن یش ده‌گه‌ڵ جه‌وهه‌ری ئه‌وباوه‌ڕی هێردێر به ته‌واوی کۆکه .
کارلتۆن هێ . هایێز
کارڵتۆن ژۆزێف هونتلی هایێز ده ساڵی 1882 له نیوویۆڕک له‌دایکی بووه و سێی سێپتامبری ساڵی 1964 کۆچی دوایی کردووه وده ساڵی 1919دا یه‌کێک له مێژووناسان و ماموستا و پڕۆفسۆری ئه‌مریکا بووه . ئه‌و کاتولیک بوو و ده شه‌ڕه‌کانی ناوخۆیی ئیسپانیایهدا لایه‌نگری له فڕانکۆ ده‌کرد ،ساڵی 1942 _ 45 باڵیۆزی ئه‌مریکا بوو له ئیسپانیایه ،ئه‌و دوایین حه‌ولی خۆی دا تا ئیسپانیای ڕازی کرد که لایه‌نگری له به‌ره‌ی دژ به موته‌حیدین نه‌کا واته ده‌گه‌ڵ به‌ره‌ی موتته‌فیقین که بریتی بوون له ژاپۆن، ئیتالیا ،ئاڵمان، نه‌که‌وێ .
به‌رهه‌می کارڵتۆن هایێز واتە( ته‌کامولی مێژوویی ناسیونالیزمی مۆدێڕن )که ده ساڵی 1931 دا دراوه‌ته ده‌رێ .ئه‌و وه‌ک هه‌ووه‌ڵین مێژووناسی بواری ناسیونالیزمه که حیسابی بۆ کراوه ، و وه‌ک پێشه‌نگێک که به ڕوونی زنه‌ی ناسیونالیزمی وه‌ک به‌رهه‌مێکی ڕووناکبیرانه‌ی سه‌ده‌ی 17ڕؤشه‌نگه‌ری که له لایه‌ن تاقمێک بیرمه‌ندانی وڵاته ڕۆژاوایی یه‌کانه‌وه به دیاری بۆ ئه‌و ده‌وڵه‌ته نەتەوەیییە تازه دامه‌زراوانه‌ی وه‌ک پشتیوانی توند وتیژی و _ ده ئه‌وپه‌ڕی خۆیدا فاشیزم هێنرابوو .ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی هایێز به مه‌به‌ستی سهرزرینگاننهوه و وشیارکه‌ره‌وه‌یه‌ک دهبابهتی (ته‌کامولی مێژوویی ناسیونالیزمی مۆدێڕن ) دا به دژایه‌تی ئه‌و بەستێنە مه‌نفییه نووسێوێتی ،ویستوویه لێکدانه‌وه‌یه‌کی به‌رینتر و زیاتر پلورالی ( چه‌ندلایه‌نه )له بیری نه‌ته‌وه‌یی وه‌ک چه‌مکێک بداته ده‌سته‌وه . هایێنز لێره بازدێک به سه‌ر دونیای کۆندا ده‌دا ،وله‌وێ کە گوند ، خزم وبیری عه‌شایری به سه‌ر مرۆڤه‌کاندا دابه‌شکراوه به”ئێمه”و”ئه‌وان”و ئیدۆئۆلۆژێی یه‌کی کۆمه‌ڵگا که‌ده لێکۆڵینه‌وه‌که‌ی هایێنز دا وه‌ک پێناسه‌ی ناسیونالیزمی مۆدێڕن خۆی ده‌بینێته‌وه. پاشان درێژه‌ی سه‌ده‌ی ناوه‌ڕاست و مه‌سیحییه‌ت و به جیهانی کردنی سیاسه‌تی کلیساکانی کاتولیک وه‌ک نموونه‌یه‌ک بۆ کۆمه‌ڵگا دێنێته ژێر توێژینه‌وه. سه‌ده‌ی 15 وه‌ک ده‌رفه‌تێکی به سیاسی کردنی پڕۆتستانتیزم وسه‌ره‌تای خۆ ڕزگارکردن له کۆمه‌ڵگای فێئۆداڵی به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وایه‌تی داده‌نرێ.
ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی 1700 هایێز به‌چاخی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه‌ی ناسیونالیزم ده‌ناسێنێ ، که هه‌ووه‌ڵین هێمای دابینکراوی خه‌ڵکسالاری ده کۆمه‌ڵگا دا هه‌ستی پێده‌کرا. هایێنز باسی به‌رنامه‌یه‌ک بۆ ڕوونکردنه‌وه که به‌شێکی به‌ر له ویستی به جیهانیکردنی مرۆڤه‌کان و توێژێنه‌وه‌ی له مه‌ڕ کۆمه‌ڵگا . وبه‌شێکی دیکه‌ی کە جوێ کردنه‌وه‌ی بیر‌و باوه‌ڕگه‌لی فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌ییە دەکا . ئه‌وه‌ش پێش له هه‌موو شت پێویستی به چیکڵدانه ، مرۆڤدۆستی ، ناسیونالیزم هه‌یه که بۆڕاده‌ی به‌ربه‌رینییان ، هایێز ئاماژه بهبولینگبرۆک لە ئینگلیس و ڕاسۆ لەفهڕانسه وهێردێرلە ئاڵمان ده‌کا .
ئه‌و چه‌شنه ناسیونالیزمه سه‌ره‌تایی یه لایه‌نگری زۆری له نێوان یه‌عقوبییه‌کان و لیبڕاله سووننه‌تییه‌کان وهه‌ر توێژ و پله‌یه‌کی خۆگونجێنه‌ری دی بوو هه‌رکام به پێی که‌سایه‌تی بیر وبۆچوونیان نوێنه‌رایه‌تی به‌شێکیان ده‌کرد .ڕه‌وته‌که نیشانده‌ری پێشه‌وه‌چوونێکه ده بواری ئه‌و بیری نه‌ته‌وه‌یی یه دا که تا ڕاده‌یه‌ک هه‌موو به پێی بۆچوونی خۆیان کاردانه‌وه‌یان بووە.به‌ڵام هایێز حه‌ول بۆ وه‌یکه بڵێ مێژوو هه‌نگاوی به‌ره‌و باشبوون ده‌نێ ده‌دا. شێوە ناسیونالیزمی ئه‌و دوایی یانه ، که‌وه‌شه‌نداره ده سروشتی خۆیدا خۆیی پارێزی گرژه ، ده‌مارگرژ و دژ به بێگانه‌یه . ئه‌وه کاتێکه که خۆی هایێز ماوه و به شێوه‌یه‌کی گشتی به وه‌رچه‌رخانێک به‌ره‌و کۆمه‌ڵگایه‌کی سه‌ره‌ڕۆیی یانه که له سه‌رده‌می به‌ر له چاخی ڕۆشه‌نگه‌ریی وڕۆژانی به‌رله شؤڕش که حاکم بوو لێکیده‌داته‌وه. ئه‌و ده‌و ده‌وڵه‌ته دیکتاتۆرانه‌ی ئێستاش که‌م تا کورتێک ئه‌و خۆگیفکردنه به نێوی مه‌سبه‌تگه‌رایی و ماتریالیزمی سه‌ده‌ی 18دادهبینێ، و ده ناسیونالیزمی ئینسانی یشدا بیر وبۆچوونی به‌رهه‌ڵستکاری وبه‌رچاوته‌نگی و بێ چیکڵدانه‌یی . ڵێکۆڵینه‌وه‌ی هایێز هیوادارێکی پێوه‌دیاره که به‌شکه‌م کۆمه‌ڵگای ئه‌مریکا به‌رپرسیاره‌تی ناسیونالیزمی خۆیی پاریز وه‌ک موشکیلێکی ناوخۆیی وه‌ستۆ بگرێ.بنه‌مای کتێبی ئه‌و کۆی ئه‌و قسه و وتووێژانه‌یه که له موئه‌سیسه‌ی جیهانی له ماساچوسێت و ئهوسمینارانهن کهدهگهڵ خوێندکاره‌کانی زانستگای کلۆمبیا کردوونی وڕێبازی دابینکردنی بابه‌ته‌که شیده‌کاته‌وه . تێڕوانینی هایێز له سه‌ر ئه‌و ڕووناکبیرانه‌ی مامناوه‌ندی کۆمه‌ڵگا که نوێنه‌رایه‌تی بیری نه‌ته‌وه‌یی له ئوروپا دا ده‌که‌ن ، وه‌ک ده‌سکه‌وتێک که ئه‌و ده‌یه‌ویست ئاسه‌واری به سه‌ر چۆنیه‌تی کۆمه‌لگاوه ڕوو به ڕێبازێکی دیکه وه‌دی بێ .ئه‌گه‌ر بیری نه‌ته‌وه‌یی به درێژایی ئه‌و سه‌تساڵانه له سه‌رهه‌ڵدان بوایه ،جێی خۆی بوو که هێزێکی دژبه‌ریش بیتوانیبا ده دوا ڕۆژدا سه‌رهه‌ڵبدا.ناسیونالیزم سروشتیتر له ئیمپریالیزم یان بیری ڕیشه‌یی نییه . هه‌رله‌به‌ر وه‌شه که پرسیاری له مه‌ڕ چاکی و ناچاکی ناسیونالیزم بۆ هایێز پرسیارێکه ویژدانی ده نێو ده‌سته‌ڵاتداراندا و ده‌رێژی ئه‌و پرسیاره‌ش پێویستی به‌زانیاری و ڕوونکردنه‌وه هه‌یه . ساڵی 1926 ئه‌و کتێبی (وتارگەلێک لەمەر ناسیونالیزم )ی وه‌ک لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت و جێواز له مه‌ڕ شکڵی میلیتانتی ناسیونالیزم که ده په‌یوه‌ندی ده‌گه‌ڵ شه‌ڕی هه‌ووه‌ڵی جیهانیدا خۆی ده‌نواند بڵاوکرده‌وه .
کۆتایی.