هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کرا

0
1185

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە بەشی هەواڵی ناوەندی ڕۆژی کورد، دۆینێ یەکشەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی تری شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە دەست بەسەر کراوە.

کات ژمێر ٥ی دۆینێ ئێوارە هیزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتییەکانی شاری شنۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناوی لوقمان عەزیزی، دانیشتووی کۆڵانی وەحید دەربەندی لە شاری شنۆو لە حاڵێکدا ناوبراو لە خەودا بووە، دەست بەسەریان کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستووە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژی کوردی راگەیاندووە کە هێزە ئەمنیەتییەکان تەنانەت ئیزنی جل لەبەر کردنیشیان بەو لوقمان عەزیزی نەداوە و لە ناو پەتۆدا ڕایانگواستووە.

لوقمان عەزیزی، خاوەنی ژن و سێ منداڵ ـە.

لە لایەکی ترەوە هەوەک لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ١٢ کەس لە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم هەڵیانکوتاوەتە ماڵی فەتاح پورئەحمەد مامۆستای خانە نشین کراو و سه‌ید لوقمان ئه‌مینی کوڕی سەید جەلال لە گوندی چواربۆت ـی سەر بە شاری شنۆ و دەستبەسەریان کردوون و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.

لە دوای چڕ بوونەوەی خەباتی چەکدار و بەتایبەتی لە دوای شەڕی قەرەسەقەل لە شاری شنۆ، هێزەکانی ئیتلاعات ١٦ کەس لە هاووڵاتیانی مەدەنیان لە چەند شاری بۆکان، شنۆ، مهاباد و سەردەشت دەست بەسەر کردووە و تا ئێستا چارەنووسی هەرهەموویان نادیارە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت