کورتە فیلمی دەرهێنەرێکی کورد لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری دەکات

0
319

كورتە فیلمی “هێلكەوڕۆنی سووتاو” لە دەرهێنانی دەرهێنەری كورد “ئیدرس عەبدی” لە دوو فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەشداری دەكات.

ئەم كورتە فیلمە لە فێستیڤاڵی فیلمی Miami Epic Trailer گەیشتووەتە قۆناغی پیش کۆتایی و بریاڕ وایە كە ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٧ مانگی ئاگۆست لە شاری مەیامی ئامریكا بەڕێوە بچێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئەم كورتە فیلمە لە یەكەمین فێستیڤاڵی ژنان لە وڵاتی توركیەش بەشداری دەكات کە بڕیارە لە ڕۆژانی ٢٠ و٢١ی مانگی ئاپریل لە شاری ئەسكی شەهیر بەڕێوە بچێت.

جێگای ئاماژەیە كە ١٥٧ فیلم بۆ ئەم فێستیڤاڵە نێردرابوو كە لە كۆتاییدا ١٩ فیلم توانیان بچنە بەشی كێبڕكێ.

 

كورتە فیلمی هێلكەوڕۆنی سووتاو لە نووسین و دەرهێنانی ئیدریس عەبدی و بە رۆڵ بینینی “شیلان وەكێڵی” لەساڵی ٢٠١٦ بەرهەم هاتووە، كە ماوەكەی ١٤:٥٢ خولەکە و هەروەها “سەعیدە سائیب” كاری دیزاینی پۆستەری ئەم فیلمەی ئەنجام داوە.

كورتە فیلمەكە باس لە چیرۆكی ژنێك دەكات كە دوای ئەوەی تووشی تاوانی كوشتن دەبێت بەهۆی كێشەی دەرونیەوە كۆتایی بەژیانی خۆی دێنێت.

ئەم كورتە فیلمە تا پێشووتر لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەماوەی عێراق، فیلمی كۆتای لاوانی ئاسیا، نێودەوڵەتی ئۆردۆن، Industry BOOST Competition  بەشداری كردووە.

پێویستە ئاماژە بکرێت كە ئەم كورتە فیلمە لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سەماوەی عێراقی خەڵاتی ڕێزلێنانی پێبەخشراوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت