قەڵاچوو کردنی ژینگەیی کوردستان لەلایەن هێزەکانی سپاوە بەردەوامە

0
830

بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان، لە حاڵێکدا ئاگری دارستانەکانی گیلانغەرب و حسین ئاوا کە لەلایەن هێزەکانی سەر بە سپاوە لە ژینگەی کوردستان بەردراوە، هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیم بۆ چەندمین جار ناوچە سنۆریەکانی رۆژهەڵات و پاشووری کوردستانی تۆپباران کردوە.

رۆژی شەممە رێکەوتی ۲۷ی خەرمانانی ۲۷۱٦ی کوردی هێزەکان رژیمی ئێران بۆ چەندمین جار ناوچە سنۆریەکانی نێوان باشوورو رۆژهەڵاتی کوردستانی تۆپباران کردەوە، ئاگرێکی یەکجار زۆر بەر بووتە ناوچەکە بەشێکی بەر چاو لە باغات و زەوی زاری خەڵکی ئەو شوێنە گردووەتەوە.

هەواڵنێری ماڵپەری ژینگەوان رایگەیاند، لە ماوەیە دوو مانگی رابردوودا ئەم چوارم جارە کە هێزەکانی سپا ئەو ناوچە تۆپباران دەکەن، کە تا ئێستا خەسارێکی قەرەبوو نەکراوی لە ژینگە دارستان خەڵکی ئەو ناوچەداوە، تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە تۆپبارانەکان بەردەوامە.

هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیم هەر هەر ماوە جارێک بە بیانۆی هێزی پێشمەرگە حدکا ناوچە سنۆریەکانی سەقەر، بەربزین تۆپباران دەکات، کە لە ئاکامی ئەم تۆپبارانانە، زیانێکی یەکجار زۆر لە سرووشت و گیان لەبەرانی ناوچەکە دراوە، لە تۆپبارانەکانی پێشوودا چەند کەس لە هاووڵاتیانی ئەو ناوچە بریندار بوو بوون.

ئەم لە حاڵێک دایە کە ئاگری دارستانەکانی گیلانغەرب لە پارێزگای کرماشان دوایی چوار رۆژ هەر درێژەی هەیە، لەلایەن دەست و پیوندیەکانی حکومەتەوە هیچ کارێک بۆ راگرتنی ئاگری ناوچەکە نەکراوە، بە سەدان هێکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچەبە تەواوی بووە بە خۆڵەمێش.

جێگای ئاماژە کە هێزەکانی رژیم لە قەرارگای خاتەمەن ئەنبییا دۆێنێ رێکەوتی ۲٦ی خەرمانان ـیـش ئاگریان لە دارستانەکان گۆندی حسین ئاوا لە جادەی نێوان سنە جوانرۆ بەردا بوو کە لەو ئاگرتێبەردانەشدا بە دەیان هێکتار لە دارستان و لێرەوارەکانی نیشتمان لە ئاگری دژمنانی کوردستان سووتا، کە بەشێکی هەرە زۆری باغات و زەوی زاری وەرزێرانی گۆندی حسین ئاوا بووە.photo_2016-09-17_12-29-45